دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (ثه ور) بووە

ثهورى كوڕی عزرە (رضي الله عنه)

ناوى ثهورى كوڕی عزرەى كوڕی عەبدوڵاى كوڕی سەلەمەى قوشەیریە، وەك وەفد هاتوەتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم).[1]

 

ثهورى كوڕی میعەن (رضي الله عنه)

ناوى ثهوری كوڕی میعەنى كوڕی ئەخنەسی كوڕی حەبیبى سولەمیە، خۆی و باوكى و باپیریشی هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون و بە بەنى میعەن ناسراون، ئیبن حەجەر پێی وایە خزمایەتیەك لە نێوان ئەم دوو هاوەڵەدا (ثهورى سولەمى و ثهورى كوڕی میعەن) هەیە.[2]

ثهوری سولەمى (رضي الله عنه)

ناوى ثهورەو لە سولەمیەكانە، كوڕێكی هەبوو بە ناوى یەزید كە ئەویش كوڕێكی هەبوو بە ناوى میعەن، هەرسێیان -واتە باپیرەو كوڕو باوك- هاوەڵی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوون و بەیعەتیان داوە بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[3]



[1] - أسد الغابة، ج1، ص 369.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 415.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 415.

 1889
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.