کەی پارە زۆر دەبێت؟
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَال: قَالَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم: لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَكْثُرَ فِيكُمُ الْمَالُ فَيَفِيضَ، حَتَّى يُهِمَّ رَبَّ الْمَالِ مَنْ يَقْبَلُ صَدَقَتَهُ، وَحَتَّى يَعْرِضَهُ، فَيَقُولَ الَّذِي يَعْرِضُهُ عَلَيْهِ لَا أَرَبَ لِي.
متفق عليه.
ئەبووهوڕەیرە دەڵێت پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: قیامەت هەڵناسێ تا ماڵ لە نێواتاندا وا زۆر دەبێ، دەبێ بە لێشاو، تەنانەت خاوەن سامان دەکەوێتە مشووری ئەوەی کەسێ هەبێ خێر و زەکاتی لێ وەربگرێ! هەتا ئەگاتە ئەوەی ئەو کەسەی خێرەکەی بۆ دەبرێ وەری ناگرێت و دەڵێت هیچ پێویستیم پێی نیە.
|