دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (بەدر) بووە

بەدر ئەبووعەبدوڵا (رضي الله عنه)

ئەم هاوەڵە مەولاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو  و بە ئەبوو عەبدوڵا ناسراوە.[1]

فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، ئیبن ئەثير ئەو فەرموودەی هێناوە كە بەدر دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دانەوەى قەرزى پێش وەسیەت دانا، هەروەها برایانێ لە هەردوو سەرەوە بران بێ لە برایانێ كە تەنها لە باوكەوەن میراتى وەردەگرن.[2]

بەدرى كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه)

فەرموودەیەكى لێوە گێردراوەتەوە كە ئیبن حەجەر لە تەفسیرەكەى ئەبوشەیخەوە هێناویەتى لە عەبدوڵاى كوڕی بەدرەوە دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (من أحب أن يبارك له في أجله وأن يمتعه بما خوله فليخلفني في أهلي خلافة حسنة).[3]

بەدرى كوڕی عەبدوڵاى موزەنى (رضي الله عنه)

ناوى بەدری كوڕی عەبدوڵاى موزەنیە،[4] فەرموودەیەكى لێوە گێڕدراوەتەوە دەڵێت لە خزمەت پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بووم، پێم وت ئەی پێغەمبەرى خوا من كەسێكم زۆر هەوڵ دەدەم كەچی رزقم دەست ناكەوێ  و سامانم زیاد ناكات، پێغەمبەری خوایش (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو ( ئەى بەدری كوڕی عەبدوڵا هەركات بەیانى هەستایت بڵێ بسم الله على أهلي ومالي اللهم رضني بما قضيت لي وعافني فيما أبقيت حتى لا أحب تعجيل ما أخّرت ولا تأخیر ما عجّلت) منیش ئەوەم دەوت، ئیتر خوا بەرەكەتى خستە سامانمەوەو زیادى كرد و قەرزەكانم دایەوەو خۆم و ژن و مناڵمی دەوڵەمەند كرد.[5]

هەمان ئەم فەرموودەیە بە گێڕانەوەى تر هاتووە و ئەلبانى بە تەواو لاوازى داناوە.

 

بەدری كوڕى عەبدوڵا (رضي الله عنه)

ناوى بەدری كوڕی عەبدوڵاى خەطه ميه،[6] لە پشتیوانانە، كوڕێكى هەبوو بە ناوى عەبدوڵا كە ئەو كوڕەشی كوڕێكى بوو ناوى نا بەدر.[7]

بەدر فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە دەفەرموێت (خمس من سنن المرسلين : الحياء ، والحلم ، والحجامة ، والسواك والتعطر)،[8] (پێنج شت لە سوننەتى پێغەمبەرانە، شەرم و نەرمونیانى و كەڵەشاخ و سیواك و بۆنى خۆش لەخۆدان).



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص272.

[2] - أسد الغابة، ج1، ص253.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص272، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1193.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص272.

[5] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1191، أسد الغابة، ج1، ص253.

[6] - أسد الغابة، ج1، ص252.

[7] - الآحاد و المثانى لابن أبي عاصم، الرقم 1942.

[8] - الآحاد و المثانى لابن أبي عاصم، الرقم 1942، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1192، ضعفه الألباني في ضعيف الجامع الصغير و زيادته، الرقم 2858.

 2250
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.