دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەدرەعى ئەسلەمى (رضي الله عنه)

ناوى ئەدرەعە و پاسەوانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووە،[1] ئەم هاوەڵەش سولەمییە،[2] فەرموودەیەكى لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە كە سەعیدی كوڕی ئەبووسەعید لێوەى گێڕاوەتەوە، ئەدرەع بەسەرهاتێكى خۆی باس دەكات كە شەوێ پاسەوانى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) كردووە و دەڵێت: شەوێ پاسەوانى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووم، هاتم و بینیم پیاوێكى مردوو (تەرمێك)یان هێنا، وترا ئەوە تەرمى عەبدوڵا (ذوالبجادين)ە، لە مەدینە مردبوو، كاتێ لە كفن كردنى بوونەوەو بردیان، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ارفقوا به رفق الله بكم فإنه كان يحب الله ورسوله[3]  (بەنەرمى لێی بنەون و نەرم بن لەگەڵی، خوا نەرم بێت لەگەڵتان، چونكە ئەو خواو پێغەمبەرى خواى خۆشدەوێت).

لە ریوایەتێكى تردا ئەدرەع دەڵێت: پیاوێك زۆر بەجوانى قورئانى دەخوێندەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هاتە دەرەوە...فەرموودەكە وەك پێشتر دێنێ و ئەوەشى بۆ زیاد دەكات كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئامادەى هەڵكەندنى گۆڕەكەى بوو، فەرمووى (فراوان بۆى هەڵكەنن خوا گۆڕەكەى بۆ فراوان بكات)، یەكێ لە هاوەڵان وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئایا بۆی دڵگران بوویت؟فەرموى بەڵێ، ئەو خواو پێغەمبەرى خواى خۆشدەویست).[4]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص39، أسدالغابة، ج1، ص39.

[2] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص39.

[3] -  أسدالغابة، ج1، ص89-90، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص39، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1012، والحديث ضعيف

[4] - سنن ابن ماجة، الرقم 1551، مسند ابن أبي شيبة، الرقم599.

 2037
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.