دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەرطه ئە(رضي الله عنه)

ئەرطهئەى كوڕی شەراحیل(رضي الله عنه):

ناوى ئەرطهئەى كوڕی كەعبی كوڕی شەراحیلى كوڕی كەعبی كوڕی سەلامانى كوڕی عامرى كوڕی حارثهى كوڕی سەعدى كوڕی مالیكە، ئەم هاوەڵە نەخەعیە.[1]

وەك وەفد هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[2]

ئیبن سەعد گێڕانەوەیەكى هێناوە كە نەخەعیەكان دوو كەسیان نارد بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا موسڵمان بوونى خۆیان بگەیەننە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، ئەرطهئەى كوڕی شەراحیل لە بەنى حارثه و ئەرقەم لە بەنى بەكر، ئەم دوو كەسە شێوەو روخسارو كەسایەتییەكى باشیان هەبوو، چوونە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) پێشنیازى موسڵمان بوونى بۆ كردن، ئەوانیش قبووڵیان كرد و بەیعەتى خۆیان و هۆزەكانى خۆیانیشیان دا بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەرى خواش (صلى الله عليه وسلم) سەرسام بوو بە قەد و بالآو كەسایەتییان، فەرمووى ئەرێ هۆزەكانتان كەسی تریان وەك ئێوە تێدایە؟ وتیان بەڵێ لەپشت خۆمانەوە لەناو هۆزەكانماندا حەفتا كەسمان جێهێشتووە كە هەموویان لە ئێمە باشترن و كاروبارەكان بەڕێوە دەبەن، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نزاى كرد بۆ هەردووكیان و بۆ هۆزەكانى هەردووكیان و فەرمووى (اللهم بارك فی النخع)، ئینجا ئالآیەكى دایە دەست ئەرطهئە تا رێبەرى هۆزەكەى بكات، ئەویش ئالآكەى هێشتەوە تا لە رۆژی فەتحى مەككەدا ئەو ئالآیەى لەگەڵ خۆی هێنا، لە رۆژی قادسیەشدا ئەو ئالآیەى پێ بوو، بەڵام لە قادسیەدا شەهید بوو، ئینجا دورەیدی براى ئالآكەى گرتەدەست.[3]

 

ئەرطهئەى كوڕی كەعب(رضي الله عنه):

ناوى ئەرطهئەیە، دەشوترێ بەڵكو ناوى ئەبوو ئەرطهئەیە،[4] رایەكى تر دەڵێت ناوى حوصەینى كوڕی رەبیعەیە،[5] بەڵام ئەبوو ئەرطهئە كونیەكەیەتى،[6] ، كاتێ موژدەى سەركەوتنى (ذي الخلصة)ى هێنا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى نا بەشیر.[7]

ئەم هاوەڵەش طائیە،[8] ئیبن عەبدولبەر و ئیبن حەجەر بە ئەحمەسی دادەنێن.[9]

ذي الخلصة ماڵێك بوو كە لە سەردەمى نەفامیدا خەڵكى دەیانپەرست و پێی دەوترا كەعبەى یەمانى، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بە جەریری فەرموو (ألا تريحني من ذي الخلصة (ئەرێ ذیلخەلصەم لەكۆڵ ناكەیتەوە؟)، جەریری كوڕی عەبدوڵا وتى با، بڕیارى دا بچێت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) داى بەسەر سنگیدا و پێی فەرموو (اللهم ثبته واجعله هاديا مهديا)، (خوایە پێچەسپاوى بكەو هەم خۆی رێنموونى بكەو هەم بیكەرە هۆی رێنموونى خەڵك)، جەریر بە سەدو پەنجا سوارەوە چوو تا گەیشتە ئەوێ و لەناوى برد، ئینجا بە ئەرطهئەدا هەواڵی نارد بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم).[10]



[1] - اسدالغابة، ج1، ص94، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص42.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص42.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص346.

[4] - أسدالغابة، ج1، ص92.

[5] - الإستيعاب في معرفة الأصحب، ج4، ص1595.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص86.

[7] - أسدالغابة، ج1، ص92.

[8] - أسدالغابة، ج1، ص92.

[9] - الإستيعاب في معرفة الأصحب، ج4، ص1595، الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص86.

[10] - صحيح البخاري، الرقم (2878-2892-3635-4601-5983)، صحيح مسلم، الرقم (4628-4629)، مسند أحمد بن حنبل، الرقم (18772-18788-18832)، مسند أبوداود، الرقم 2406، السنن الكبرى للنسائي، الرقم (8028-8397)، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 2206.

 4643
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.