دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك ناویان (ئەربەد) بووە

ئەربەدى خزمەتكارى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم):

هەریەك لە ئین ئەثير و ئیبن حەجەر ناویان هێناوە.[1]

ئەربەدى كوڕی حومەییر (رضي الله عنه):

ئەم هاوەڵە لە كۆچەرانە،[2] لە بەنى ئەسەدى كوڕی خوزەیمەیە،[3] ئیبن ئیسحاق پێی وایە لە هەردوو كۆچی حەبەشە و مەدینەش بەشداری كردووە.[4]

ناوى ئەربەدى كوڕی حومەییرە، رایەكى تر دەڵێت كوڕی حەمزەیە،[5]ئەبوو نوعەیمیش بە ئەربەدى كوڕی جوبەیر هێناویەتى،[6] رایەكیش دەڵێت ناوى سوەیدی كوڕی مەخشیە، بەڵام ئیبن سەعد وەڵامى ئەوە دێنێ و قسەى موحەممەد بن عەمارەى ئەنصارى دێنێ كە سوەید جیایە لە ئەربەد، ئەربەد غەزاى بەدری بینیوە، بەڵام سوەید بەشدارى ئوحود بووەو لەغەزاى بەدردا بەشدارى نەكردووە، كونیەكەى ئەبوومەخشییە. [7]

بەم پێیە كە ئەربەد بەشدارى بەدر بووبێت كەواتە گەرانەوەى ئەربەد لە حەبەشە بۆ مەككە بووە، ئینجا كۆچی كردووە بۆ مەدینە، چونكە كۆچەرانى حەبەشە كە راستەوخۆ چوونە مەدینە لە غەزاى خەیبەردا چون، بەڵام ئەربەد بەشدارى بەدرى كردووە و دیاریشە بەدر زۆر لەپێش غەزاى خەیبەرەوە بووە.

ئەربەدى كوڕی مەخشی(رضي الله عنه):

ئەم هاوەڵە لە دەستەى یەكەمى كۆچەرانە، ئەربەد طائیە، هاوپەیمانى بەنى ئەسەد بوو. [8]

ناوى ئەربەدى كوڕی مەخشیە،[9] دەشوترێ بەڵكو ناوى سوەیدى كوڕی مەخشیە،[10] هەریەك لە ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر كونیەكەى ئەم هاوەڵەیان بە ئەبوومەخشی هێناوە،[11] بەڵام ئیبن سەعد كونیەى ئەبوو مەخشی بۆ ئەربەدى كوڕی حومەییر دێنێ.[12]

هەروەها هەریەك لە ئیبن ئەثير و ئیبن حەجەر هێناویانە بەشدارى غەزاى بەدر بووە،[13] بەڵام ئیبن سەعد ریوایەتێكى موحەممەدى كوڕی عەممارەى ئەنصارى دێنێ كە دەڵێت ئەربەدى كوڕی حومەییر بەشدارى غەزاى بەدر بووە و سوەیدی كوڕی مەخشی(واتە ئەربەدى كوڕی مەخشی) بەشدارى غەزاى ئوحود بووە و لەغەزاى بەدردا بەشدار نەبووە.[14]



[1] - أسدالغابة، ج1، ص92، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص42.

[2] - أسدالغابة، ج1، ص92.

[3] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص93.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص42.

[5] - أسدالغابة، ج1، ص92.

[6] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم1039.

[7] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص97.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص367.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص42.

[10] - أسدالغابة، ج1، ص93.

[11] - أسدالغابة، ج1، ص93، الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص42.

[12] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص97.

[13] - أسدالغابة، ج1، ص93، الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص367.

[14] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص97.

 3821
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.