دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  زیبرقان (رضي الله عنه)

زیبرقانى كوڕی بەدر (رضي الله عنه)

ناوى زیبرقانى كوڕی بەدرە، لە بنەرەتدا ناوى حوصەین بوو، بەڵام لەبەر زۆر جوانى روخسارى پێی دەوترا زیبرقان كە ناوێكە لە ناوەكانى مانگ.[1]

كاتێ وەفدى تەمیم هاتن بۆ لاى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەقرەعیش لەگەڵ وەفدەكەدا بوو، كە گەیشتنە مەدینە ئەقرەع هاوارى دەكرد ئەى موحەممەد وەسف و سەنام جوانە و سەركۆنەو لەدژ خوێندنیشم زۆر خراپە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ذلكم الله سبحانه)، لە گێڕانەوەى تردا هاتووە كە هەموو وەفدەكە پێكەوە هاواریان دەكرد و ئەوەیان دەوت، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) هاتە دەرەوە بۆ لایان و فەرمووى (ذلكم الله فما تريدون). ئەوانیش وتیان ئێمە خەڵكێكین لە بەنو تەمیم بە شاعیرو وتاربێژمانەوە هاتوین تا لە بەرامبەرت شیعر بڵێین و فەخر بنوێنین، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ما بالشعر بعثنا و لا بالفخار أمرنا ولكن هاتوا)، (ئێمە بە شیعر نەنێرداوین و فەرمانمان پێ نەكراوە فەخر بكەین بەڵام ئادەى)، ئەقرەعیش بە یەكێك لە گەنجەكانى وت: فلآنە كەس هەستە و باسی فەزڵی خۆت و هۆزەكەت بكە، ئەویش وتارێكى دا و وتى: سوپاس بۆ خوایەك كە ئێمەى كردۆتە چاكترین دروستكراوى و سامانى پێ بەخشیوین تا چیمان بوێت پێی بكەین، جا ئێمە چاكترین كەسانى سەرزەوین، لە هەموان زۆرترین و زیاترین چەكیشمان هەیە، هەركەس نكوڵی ئەو قسەمان دەكات با هەستێت و قسەیەكى باشتر لەوەى ئێمەو كارێكی باشتر لە كارى ئێمە نیشان بدات، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) بە ثابیتى كوڕی قەیسی ئەنصارى فەرموو وتاربێژی فەرموو: هەستەو وەڵامى بدەرەوە، ئەویش هەستاو لە وەڵامیدا وتى: سوپاس بۆ خوا، سوپاسی دەكەم و پشتى پێ دەبەستم و بڕوام پێى هەیە و پشتم بەو بەستووەو شایەتى دەدەم هیچ پەرستراوێ نیە جگە لە خواى تاك وتەنهاى بێ هاوەڵ، شایەتى دەدەم موحەممەد بەندەو نێردراوى خوایە، كۆچەرانى ئامۆزاى خۆی بانگ كرد كە چاكترین و دیارترینی كەسان بوون و ئەوانیش چوون بەدەم داواكەیەوە، سوپاس بۆ خوا كە ئێمەشی كردە پشتیوان و وەزیرانى پێغەمبەرەكەى و مایەى شكۆمەندى بۆ ئایینەكەى، ئێمە لەگەڵ خەڵك دەجەنگین تا كاتێ شایەتى دەدەن هیچ پەرستراوێ نیە جگە لە خوا، هەركەس ئەوەى وت گیان و ماڵى لێمان حەرام دەبێت، هەركەسیش وانەكات لەگەڵی دەجەنگین و لەبەرخوا لامان سووك و بێ بایەخ دەبێت، ئەمە دەڵێم و داواى لێخۆشبوون لاى خوا دەكەم بۆ هەموو باوەڕداران چ پیاوان و چ ئافرەتانیان، پاشان زوبرقانى كوڕی بەدر هەستاو بە یەكێك لە كەسەكانى خۆیانى وت ئادەى هەستە و چەند دێڕە شیعرێ بڵێ كە تیایدا فەزڵی خۆت و هۆزەكەت باس بكەیت، ئەویش هەستاو ئەم شیعرەى وت:

نحن الكرام فلا حي يعادلنا... نحن الرؤوس وفينا يقسم الربع

ونطعم الناس عند المحل كلهم... من السديف إذا لم يؤنس القزع

إذا أبينا فلا يأبى لنا أحد... إنا كذلك عند الفخر نرتفع

پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) داواى حەسانى كوڕی ثابتی كرد و ئەویش هات پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمانى پێكرد وەڵامى بداتەوە، ئەویش لە وەڵامیاندا وتى:

نصرنا رسول الله والدين عنوة... على رغم عات من معد وحاضر

بضرب كإبزاغ المخاض مشاشه... وطعن كأفواه اللقاح الصوادر

وسل أحدا يوم استقلت شعابه... بضرب لنا مثل الليوث الخوادر

ألسنا نخوض الموت في حومة الوغى... إذا طاب ورد الموت بين العساكر

ونضرب هام الدارعين وننتمي... إلى حسب من جذم غسان قاهر

فأحياؤنا من خير من وطئ الحصى... وأمواتنا من خير أهل المقابر

فلولا حياء الله قلنا تكرما... على الناس بالخيفين هل من منافر

ئەقرەع هەستاو وتى ئەى موحەممەد سوێند بەخوا ئەوەى من بۆى هاتوم جیایە لەوەى ئەمانە بۆی هاتون، من شیعرێكم وتووە گوێی بۆ بگرە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئادەى، ئەویش وتى:

أتيناك كيما يعرف الناس فضلنا... إذا خالفونا عند ذكر المكارم

وأنا رؤوس الناس من كل معسر... وأن ليس في أرض الحجاز كدارم

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى حەسسان هەستە وەڵامى بدەرەوە، ئەویش وا وەڵامى دایەوە:

بني دارم لا تفخروا إن فخركم... يعود وبالا عند ذكر المكارم

هبلتم علينا تفخرون وأنتم... لنا خول من بين ظئر وخادم

ئەقرەع هەستاو وتى ئەى خزمینە نازانم بۆ وایە، وتاربێژیان لە ئێمە بەهێزتر و شاعیریان لە ئێمە چاكترە، دواتر نزیك بوویەوە لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و شایەتومانى هێنا، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (لا يضرك ما كان قبل هذا)، (چى پێش ئەمە روویداوە زیانت پێ ناگەیەنێت). ئەم ئایەتەش لەسەر بەنى تەمیم دابەزى (إن الذين ينادونك من وراء الحجرات أكثرهم لا يعقلون[2] دواتر هەموویان موسڵمان بون و ماوەیەك لە مەدینە مانەوە تا فێری قورئان و ئایین ببن، دواتر كە ویستیان بگەڕێنەوە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جلو بەرگ و بەخششی پێ بەخشین.[3]

 

زیبرقانى كوڕی ئەسلەم (رضي الله عنه)

ناوى زیبرقانى كوڕی ئەسلەمە، یەكێكە لە بەشداربوانى جەنگى صفین.[4]

لە جەنگەكەدا حوسەینى كوڕی عەلى داواى جەنگى بەرەورووی كرد و وتى كەس هەیە بێتە پێشەوە؟ زیبرقان هەستا و كەسێكی زۆر بەهێز بوو، وتى ماڵوێران تۆ كێیت؟ حوسەین وتى من حوسەینی كوڕی عەلیم، زیبرقان وتى كوڕی شیرینم خۆت لادە سوێند بەخوا من سەیری پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) دەكرد كە لە قوبائەوە بەسەر وشترێكی سوورەوە دەهات و تۆیش ئەوكات لە پێشیەوە بوویت، بەخوا بە خوێنی تۆ پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ناخەم، بۆیە زیبرقان كەنارى گرت و بەدەم رۆیشتنەكەیەوە شیعری دەوت.[5]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 550.

[2] -  الحجرات: 4.

[3] -  أسد الغابة، ج1، ص164-166.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 552.

[5] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 2727.

 1229
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.