دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (عەبدوڵا) بووە - بەشی حەوتەم

عەبدوڵاى كوڕی قداد(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قدادەو هاتووەتە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بووە.[1]

عەبدوڵاى كوڕی قوڕرە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قوڕرەی كوڕی نوهەیكە، دایكی ناوى ئەسمائی كچی ئەبووبەكرە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) نزاى بەرەكەتى بۆ كرد.[2]

عەبدوڵاى كوڕی قورط(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی قورطى ئەزدیە، فەرموودەى لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە، سەرەتا ناوى شەيطان بوو، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی و ناوى نا عەبدوڵا.[3]

عەبدوڵا دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى(گەورەترین رۆژ لاى خوا رۆژی نەحرە-یەكەم رۆژی جەژنى قوربان-، دواتر رۆژی قەڕرە-رۆژی دواى ئەوە).[4]

عەبدوڵا دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە غەزا و فتووحاتدا بەشدارى كرد، لە جەنگى یەرمووكیشدا بەشدارى كرد، لە سەردەمى عومەرى كوڕی خەططابدا بەرپرسی حیمص بوو، لە سەردەمى موعاویەی كوڕی ئەبووسوفیانیشدا والى حیمص بوو، دواجار لە ساڵی پەنجا و شەشی كۆچیدا لە جیهاددا دژ بە رۆمەكان لە خاكى رۆمەكاندا شەهید بوو.[5]

عەبدوڵاى كوڕی كەعب(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی كەعبی كوڕی عەمرە، لە پشتیوانانەو یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[6]

عەبدوڵاى كوڕی كولەیب(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی كولەیبە، سەرەتا ناوى ذوئەیب بوو، بەڵام پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ناوى گۆڕی و ناوى نا عەبدوڵا.[7]

عەبدوڵاى كوڕی لەبید(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی لەبیدە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود، لە غەزاكانى دواتریشدا بەشدارى كرد.[8]

عەبدوڵاى كوڕی لتبییە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی لتبییەی ئەزدیەو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەك بەرپرسی كۆكردنەوەى بڕێك لە زەكاتى هەندێ ناوچە داینابوو.[9]

عەبدوڵاى كوڕی مالیكی عەبسی(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی مالیكی عەبسیەو یەكێكە لەو نۆ كەسەی وەفدى بەنى عەبس كە هاتنە خزمەت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئالآیەكى سپی دایە دەستی، عەبدوڵا دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا و لە جەنگى قادسیەشدا بەشدارى كرد.[10]

عەبدوڵاى كوڕی مالیكی ئەرحەبی(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی مالیكی ئەرحەبیە، تا دواى وەفاتى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیا، كاتێك خەڵكی هەمەدان ویستیان وازبهێنن لە ئیسلام، عەبدوڵا كە هاوەڵێكی كۆچەری بوو وتى ئەی خەڵكی هەمەدان ئێوە موحەممەدتان نەدەپەرست، بەڵكو خواى موحەممەدتان دەپەرست، ئەو خوایە زیندووەو نامرێت، ئێوە بۆ گوێڕایەڵی خوا گوێڕایەڵی پێغەمبەرەكەى بوون.[11]

عەبدوڵاى كوڕی مالیكی ئەزدى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی مالیكی ئەزدیە، كونیەكەى ئەبوو موحەممەدە، یەكێكە لەو هاوەڵانەى زۆر زوو موسڵمان بوو، كەسێكی زۆر چاكەكار و خواناس بوو، زۆربەى كات بەڕۆژوو بوو، دواجار لە سەردەمى ئیمارەتى مەڕواندا كۆچی دوایی كرد.[12]

عەبدوڵاى كوڕی مالیك دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كە نوێژى دەكرد نێوانى دەستەكانى والآ دەكرد تا ئەوەى سپیایی بنباڵی دەردەكەوت.[13]

 

عەبدوڵاى كوڕی مالیكی ئەنصارى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی مالیكە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، عەبدوڵا دەڵێت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە كەنیزەك فەرمووى ئەگەر زیناى كرد جەلدى لێ بدەن، هەمدى ئەگەر زیناى كرد جەلدى لێ بدەن، هەمدى ئەگەر زیناى كرد جەلدى لێ بدەن، هەمدى ئەگەر زیناى كرد ئەوە بیفرۆشن با بە حەبلێكیش بێت.[14]

 

عەبدوڵاى كوڕی مەخرەمە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی مەخرەمەى كوڕی عەبدولعوززایە، ئەم هاوەڵە لە كۆچەرانە، كونیەكەى ئەبوو موحەممەدە، دایكی ناوى بەهنانەى كچی صەفوانى كوڕی ئومەییەیە، ئەم هاوەڵە لە مەككە موسڵمان بوو و كۆچی كرد بۆ حەبەشە، دواتر گەڕایەوە مەككەو لەوێوە كۆچی كرد بۆ مەدینە، كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان عەبدوڵاى كوڕی مەخرەمەو فەروەى كوڕی عەمرەوە،[15] دواتر عەبدوڵا لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد، لە غەزاكانى ئوحود و خەندەق و هەموو غەزاكانى تریشدا بەشدارى كرد.[16]

عەبدوڵا نزاى دەكرد خوایە نەمرم تا هەموو پەلێكم لەپێناو خوادا بریندار بیت، ئەوەبوو ژیا تا لە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و لەو جەنگەدا هەموو لەشی برینی پێوە بوو، دواتر لەو جەنگەدا شەهید بوو، ئەو كاتیش تەمەنى تەنها سی ساڵان بوو،[17] بەڵام ئیبن سەعد دەڵێت ئەو كات تەمەنى چل و یەك ساڵان بوو.[18]

عەبدوڵاى كوڕی مەسعوودى ثهقەفى(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی مەسعوودى ثهقەفیە، براى ئەبووعوبەیدەیەو لە رۆژی جەنگى جیسردا هاودەم بە براكەى شەهید بوو.[19]

عەبدوڵاى كوڕی مەظعوون (رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی مەظعوونى جومەحیە، براى عوثمانى كوڕی مەظعوونە، كونیەكەى ئەبو موحەممەدە، یەكێكە لە موسڵمانبوانى مەككەو یەكێكە لە كۆچەرانى حەبەشە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ مەككەو لەوێوە كۆچی كردووە بۆ مەدینە.[20]

كاتێك پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) برایەتی خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، برایەتى خستە نێوان عەبدوڵاى كوڕی مەظعوون و سەهلى كوڕی عوبەیدوڵاى ئەنصاریەوە.[21]

عەبدوڵا لە غەزاى بەدر[22] و ئوحود و خەندەق و هەموو غەزاكانى تریشدا بەشدارى كرد، دواى وەفاتى پێغەمبەرى خوایش (صلى الله عليه وسلم) ژیا تا لە خیلافەتى عوثمانى كوڕی عەففان و لە ساڵی سی كۆچیدا وەفاتى كرد، ئەوكاتیش تەمەنى نزیكەى شەست ساڵان دەبوو.[23]

عەبدوڵاى كوڕی موحەمەد(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی موحەممەدى كوڕی مەسلەمەیە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى فەتحى مەككەو غەزاكانى حونەین و طائیفیش.[24]

عەبدوڵاى كوڕی موطهلیب(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی موطهلیبی كوڕی ئەزهەرى زوهریە، باوكى زۆر زوو لە مەككە موسڵمان بوو و هاوسەرەكەشی كە ناوى رەملەى كچی ئەبی عەون بوو موسڵمان بوو، موطهلیب و رەملە كۆچیان كرد بۆ حەبەشەو لەوێ منداڵێكیان بوو بە ناوى عەبدوڵا، لە حەبەشە باوكى عەبدوڵا وەفاتى كرد و میراتى بۆ عەبدوڵا جێهێشت، بەوە عەبدوڵا یەكەم كەس بوو لە ئیسلامدا میراتى وەرگرت.[25]

عەبدوڵاى كوڕی موعاویە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی موعاویەی غاضيریە، دواتر لە حیمص نیشتەجێ بوو.[26]

عەبدوڵا دەڵێت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (ثلاث من فعلهن فقد طعم طعم الإيمان: من عبد الله وحده وأنه لا إله إلا الله، وأعطى زكاة ماله طيبة بها نفسه، رافدة عليه كل عام، ولا يعطي الهرمة، ولا الدرنة، ولا المريضة، ولا الشرط اللئيمة، ولكن من وسط أموالكم، فإن الله لم يسألكم خيره، ولم يأمركم بشره[27] (سێ شت هەن هەركەس بیانكات ئەوە چێژی ئیمانى چەشتووە، ئەوەى خواى تاك و تەنها بپەرستێت و هیچ هاوەڵێكی بۆ دانەنێت، زەكاتى سامانى بە دڵخۆشی و رەزامەندى ببەخشێت، هەموو ساڵێك قۆڵی لێ هەڵكات و گورج بێت تیایدا، ئاژەڵی بچووكى دانكەوتوو و پیس و چڵكن و نەخۆش و سامانى بێنرخ و خراپ نەبەخشێت، بەڵكو لە نێوەندى سامانتان ببەخشن، چونكە خوا داواى لێنەكردوون چاكترینی ببەخشن و فەرمانیشی پێ نەكردون خراپترینی ببەخشن).

عەبدوڵاى كوڕی موغیرە(رضي الله عنه)

ناوى عەبدوڵاى كوڕی موغیرەیەو لە مەككە موسڵمان بوو و دواتر كۆچی كرد بۆ حەبەشە.[28]



[1] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 208.

[2] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 210.

[3] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 209.

[4] - صحيح ابن خزيمة، الرقم 2674، صحيح ابن حبان، الرقم 2858، سنن أبي داود، الرقم 1515، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 3970، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18670، المستدرك على الصحيحين، الرقم 7590، صححه الذهبي في التلخيص، صححه شعيب الأرناؤوط، كما صححه الألباني في صحيح و ضعيف سنن أبي داود، الرقم 1765.

[5] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 209.

[6] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 218.

[7] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 219.

[8] - أسد الغابة، ج3، ص 383.

[9] - أسد الغابة، ج3، ص 383.

[10] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 224.

[11] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 225.

[12] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 222.

[13] - صحيح البخاري، الرقم 386، صحيح مسلم، الرقم 793، صحيح ابن خزيمة، الرقم 626، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 682، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 22312.

[14] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 15904، صححه ابن حجر في الإصابة، ج4، ص 223.

[15] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 226.

[16] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 404.

[17] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 226.

[18] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 404.

[19] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 236.

[20] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 239.

[21] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 400.

[22] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 239.

[23] -  الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 400.

[24] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 225.

[25] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 239.

[26] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 241.

[27] - سنن أبي داود، الرقم 1362،

[28] -  الإصابة في تمييز الصحابة، ج4، ص 244.

 1363
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.