دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (خیداش) بووە

خیداشى كوڕی بوشەیر (رضي الله عنه)

ناوى خیداشی كوڕی بوشەیرى كوڕی ئەصەممە، رایەك دەڵێت: ئەم هاوەڵە بوو لە جەنگى یەمامەدا موسەیلەمەى كوشت،[1] بەڵام راى راستتر ئەوەیە كە وەحشی موسەیلەمەى كوشتووە، وەك وەحشی خۆی دەگێڕێتەوە و پاش ئەوەى باس دەكات چۆن حەمزەى مامى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) كوشت و دواتر چۆن هات و موسڵمان بوو، دەڵێت: كە سەردەمى ئەبووبەكر هات و سوپاى نارد بۆ یەمامە، منیش وتم ئەچم تا موسەیلەمە بكوژم بەوە حەقی كوشتنەكەى حەمزە بكەمەوە،[2] لەگەڵ خەڵكەكە چووم و موسەیلەمەم كردە چاو،[3]بینیم كەسێك لاى كەلەبەرێكی  دیوارێك وەستاوەو دەتوت وشترە رەشەیەكى پرچ بلآوە،[4] لەگەڵ یەكێك لە پشتیوانان هەڵمانكوتایە سەری و بە هەمان ئەو رمەى كە حەمزەم پێ كوشتبوو دام لە موسەیلەمە،[5] رمەكەم دا لە نێوەندى مەمكەكانى و لە پشتەوە رمەكە دەرچوو، پشتیوانیەكەش بە شمشێر لێیداو داى لە سەری،[6] ئیتر خوا زاناترە كاممان كوشتمان، ئەگەر من كوشتبێتم ئەوە چاكترین كەس و خراپترین كەسیشم كوشتون[7](واتە حەمزەو موسەیلەمە).

خیداشى كوڕی عەییاش (رضي الله عنه)

ناوى خیداشی كوڕی عەییاشە، لە پشتیوانانە، ە جەنگى یەمامەدا بەشدارى كرد و تیایدا شەهید بوو.[8]

خیداشى كوڕی قەتادە(رضي الله عنه)

ناوى خیداشی كوڕی قەتادەى كوڕی ڕەبیعەیە، لە پشتیوانانە لە ئەوسیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر، دواتریش لە غەزاى ئوحوددا بەشدارى كرد و لەو غەزایەدا شەهید بوو.[9]

خیداشى كوڕی ئەبی خیداش (رضي الله عنه)

ناوى خیداشی كوڕی ئەبی خیداشی مەككیە، مامى صەفییەى كچی بەحریەیە، خیداش جارێك پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) بینی لە قاپێكدا نانى دەخوارد، دواتر خیداش داواى كرد لە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا ئەو قاپەی پێ ببەخشێت، ئیتر ئەو قاپەی لا مابوویەوە تا لە خیلافەتى عومەردا خەلیفە كە دەچوو بۆ لایان داواى دەكرد ئەو قاپەی پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) بۆ بهێنن و ئاوی زەمزەمیان پێ دەخواردەوە.[10]



[1] - أسد الغبة، ج2، ص 151.

[2] - صحيح البخاري، الرقم 3862، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15759.

[3] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم2878، مسند الطيالسي، الرقم 1396، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 16915.

[4] - صحيح البخاري، الرقم 3862، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15759.

[5] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم2878، مسند الطيالسي، الرقم 1396، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 16915.

[6] - صحيح البخاري، الرقم 3862، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 15759.

[7] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم2878، مسند الطيالسي، الرقم 1396، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 16915.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 266.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 266.

[10] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 265.

 1383
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.