دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حيذم (رضي الله عنه)

حيذمی كوڕی حەنیفە (رضي الله عنه)

ناوى حيذمی كوڕی حەنیفەى مالیكیە،[1] هەم خۆی و باوكیشی هاوەڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بون، كوڕێكی هەبوو بە ناوى حەنظهلە كە ئەویش هاوەڵی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوو.[2]

حەنظهلە دەڵێت حەنیفەى باپیرم بە حيذیمی باوكمى وت كوڕەكانم بۆ كۆبكەرەوە دەمەوێت وەسیەتیان بۆ بكەم، ئەویش هەموویانى كۆكردەوە، حەنیفە وتى وەسیەتم بۆتان ئەوەیە ئەم هەتیوەى لە ماڵەكەمدایە سەد وشتری بۆ هەیە، حيذيم وتى بابە گیان من بیستوومە منداڵەكانت دەڵێن لاى باوكمان دەڵێین باشە، ئینجا كاتێك مرد ئەوە دەكەین كە دەیكەین و وەسیەتەكەى ناهێنینە دی، ئەویش وتى دەی با داوەرى نێوان من و ئێوە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بێت، حيذيم وتى رازین، ئەوەبوو حيذيم و حەنیفەى باوكى ژون و حەنظهلەش لەگەڵیان بوو ئەوكات هێشتا منداڵ بوو و لە پشت باوكیەوە بو، كە چوونە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) سەلامیان لێكرد، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەی ئەبوو حيذيم بۆچی هاتویت؟ ئەویش وتى لەبەر ئەمە ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، ئینجا داى بەسەر رانى حيذيمدا، حەنیفە وتى من دەترسم كتوپڕ بمرم، بۆیە ویستم وەسیەت بكەم و وەسیەتم كرد بۆ ئەو هەتیوەى لە ماڵەكەمدا هەیە سەد وشتری بۆ ببێت كە ئێمە لە سەردەمى نەفامیدا پێمان دەوت موطهییەبە، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) زۆر توورە بوو تا ئەوەى تووڕەییمان لەنێو چاوانیەوە بەدیكرد، دانیشتبوو، خێرا جوولآ و لەسەر ئەژنۆكانى دانیشت و فەرمووى (لا، لا، لا الصدقة خمس، وإلا فعشر، وإلا فخمس عشرة، وإلا فعشرون، وإلا فخمس وعشرون، وإلا فثلاثون، وإلا فخمس وثلاثون، فإن كثرت فأربعون)، (نا، نا، نا، صەدەقە پێنج بێت، ئەگەر نا زۆر بوو با دە بێت، یان زۆرتر بوو با پانزە بێت، یان با بیست بێت، یان با بیست و پێنج بێت، یان با سی بێت، یان با سی و پێنج بێت، یان ئەگەر هەر زۆر بوو با چل بێت)، ... ئینجا حەنظهلەى نزیك كردەوە لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و وتى من منداڵی پێگەیشتوو و منداڵی بچووكتریشم هەیە، بچووكترینیان ئەمەیە، دەى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) نزاى بۆ بكە، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دەستى هێنا بەسەریدا و فەرمووى (بارك الله فیك)، ذيال دەڵێت دەى دەمبینی كەس دەهێنرا بۆ لاى حەنظهلەكە وەرەمی هەبوو یان ئاژەڵ دەهێنرا كە وەرەمى هەبوو، حەنظهلە تفی دەكردە سەر دەستی و دەیوت بەناوى خوا و دەستى دەخستە سەر سەری و لەسەر ئەو شوێن دەستەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەستى دادەنا و دواتر دەیهێنا بەسەر ئەو شوێنەداو ئەو وەرەمە نەدەما.[3]



[1] - أسد الغابة، ج2، ص 81.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 133.

[3] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 20138، صححه شعيب الأرناؤوط.

[5] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18572، صحيح ابن خزيمة، الرقم 2622، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 3874، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 3396.

 2181
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.