دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (رابيطه) بووە

رابيطهى كچی حارث(رضي الله عنها)

ناوى رابيطهى كچی حارثى كوڕی جبیلەى قوڕەیشی تەیمیە، دایكی ناوى صبیحەیە، مێردەكەى ناوى حارثى كوڕی خالیدە، ئەم ژنە هەر زوو لە مەككە موسڵمان بوو و نارەحەتیەكانى مەككەى بینی،[1] دواتر كۆچی كرد بۆ خاكى حەبەشە، لەوێ چەند منداڵێكى بوو بە ناوەكانى عائیشەو مووسا، لەوێ موساى كوڕی كۆچی دوایی كرد، لە كاتى گەڕانەوەش لە حەبەشەوە رابيطه تەواو پەكی كەوت و كۆچی دوایی كرد.[2]

رابيطهى كچی حەسسان (رضي الله عنها)

ناوى رابيطهى كچی حەسسانە، ئەم ئافرەتە یەكێك بوو لە كەنیزەكەكانى هەوەزانیەكان كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەخشی بە عەلى كوڕی ئەبوو طاليب، عەلیش بڕێك لە قورئانى فێر كرد.[3]

رابيطهى كچی سوفیان (رضي الله عنها)

ناوى رابيطهى كچی سوفیانى خوزاعیە، هاوسەری قودامەى كوڕی مەظعوونە، كچێكی هەبوو بە ناوى عائیشە.[4]

عائیشە دەڵێت: من لەگەڵ دایكمدا بووم كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەیعەتى لە ئافرەتان وەردەگرت و دەیفەرموو:

( أبايعكن على أن لا تشركن بالله شيئا، ولا تسرقن ولا تزنين ولا تقتلن أولادكن، ولا تأتين ببهتان تفترينه بين أيديكن وأرجلكن، ولا تعصين في معروف)، (بەیعەتتان لێ وەردەگرم لەسەر ئەوەى هیچ هاوەڵێك بۆ خوا بڕیار نەدەن و دزى نەكەن و زینا و داوێن پیسی نەكەن و منداڵەكانتان نەكوژن و بەهیچ جۆرێ بوهتان بۆ دەوروبەرتان نەكەن و لە چاكە یاخى و لادەر نەبن)، ئەوانیش سەریان نزم كردەوەو هیچیان نەدەوت، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لێی دووبارە كردنەوە، ئەوانیش وتیان بەڵێ تا چەندە بتوانین، ئەوان كە ئەوەیان دەوت منیش دەموتەوەو دایكیشم پێی دەوتمەوە تا دووبارەى بكەمەوە و دەیوت كچە شیرینەكەم بڵێ بەڵێ تا چەندە بتوانم، منیش وەك ئەوانم دەوت.[5]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 638.

[2] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 255.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 638.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج7، ص 638.

[5] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 26452، قال شعيب الأرناؤوط صحيح لغيره.

 1241
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.