دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  پلەو پایەى هاوەڵان(رضي الله عنهم) لە قورئانى پیرۆزدا

هاوەڵان چاكترین دەستەن: هاوەڵان سەردەستەى ئەو ئوممەتەن كە خواى گەورە لەبارەیانەوە دەفەرموێت(كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ[1] هاوەڵانى پێغەمبەریش(صلى الله عليه وسلم) یەكەم دەستەى ئوممەتى ئیسلامن كە ئەم ئایەتە پیرۆزە دەیانگرێتەوە.

خواى گەورە لە هاوەڵان رازیە:

(وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنْصَارِ، وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ، وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً، ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ(.[2]

واتە:(خوای میهرەبان لەوانەی كە پێشكەوتن و یەكەم كەس بوون لە ئیسلام بوون و خزمەت كردنی ئیسلامدا لە كاروانی كۆچەران و پشتیوانان و ئەوانەی كە بە ڕێكوپێكی شوێنیان كەوتوون، ڕازی بووە و ئەوانیش لەو ڕازی بوون، باخەكانی بەهەشتی بۆ ئامادەكردوون كە چەندەها ڕووبار بە بەردەم كۆشكەكانی و بەژێر درەختەكانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ نەمریدا بۆ هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە، ئەوە سەركەوتنێكی زۆر گەورەیە).

خواى تاك و تەنها وەسفی هەر سێ دەستەى كۆچەران و پشیوانان و ئەوانەى دواى ئەوانیش دەكات و دەفەرموێت: (لِلْفُقَرَاءِ الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَاناً، وَيَنْصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَه،ُ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ، والَّذِينَ تَبَوَّأُوا الدَّارَ وَالأِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ، وَلا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا، وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ، وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ، والَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلإخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالإيمَانِ، وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلاً لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ).[3]

واتە:(هەروەها لەو دەستكەوتانە بەشی كۆچبەرانى هەژار دەبێت بدرێت، ئەوانەى لە شوێنەوار و سامانیان دوورخراونەتەوە و دەركراون، ئەوانەى بەتەماى بەخششی خوا و رەزامەندى ئەون و بەبێ هیچ تەماعێك پشتیوانى لە خوا و پێغەمبەرەكەى دەكەن و هەوڵی سەرخستنى بەرنامەكەیان دەدەن، هەر ئائەوانە راستگۆو ڕاستانن، ئە‌وانەی كە پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئامادە كرد بۆ پێشوازیی لە كۆچبە‌ران و دڵ و دە‌روونی خۆیان ڕازاندە‌وە بە ‌ئیمان، ئە‌وانە‌شیان خۆش دەوێت كە كۆچیان كردووە بۆ لایان و لە دڵ و دە‌رونیاندا جێی هیچ جۆرە حە‌سوودی و بە‌خیلیە‌ك نابێتە‌وە (لە‌سە‌ر ئە‌وەی كە بەشی كۆچبە‌ران دراوە و بە‌شی ئەوان نە‌دراوە‌)، حە‌ز بە بە‌خشینی دەستكە‌وتەكان بە‌وان دە‌كە‌ن، فە‌زڵی ئە‌وان دە‌دە‌ن بە‌سە‌ر خۆیاندا هە‌رچە‌ندە هەژارو نە‌داریشن، جا ئە‌وەی خۆی لە نە‌فسی ڕە‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بە‌سە‌ریدا، ئا ئە‌وانە هە‌ر سە‌رفرازن، ئە‌وانە‌ش كە بە شوێن كۆچبهەران و پشتیواناندا هاتن (تا كۆتایی دنیا ئە‌مە دۆعا و نزایانە و بەردە‌وام) دەڵێن: پە‌روە‌ردگارا لە ئێمەو لە و برایانە‌شمان خۆش ببە كە پێش ئێمە ڕێبازی ئیمانیان گرتەبە‌ر و لە دڵەكانماندا هیچ جۆرە بوغزو كینەیەك‌ مە‌خە‌رە دڵمانە‌وە لە ئاستی ئە‌وانەی ئیمانیان هێناوە‌، پە‌روە‌ردگارا تۆ بەڕاستی بە‌سۆزو بە‌خشندەو میهرە‌بانیت.

خوا بەڵێنی چاكە بە هاوەڵان دەدات وەك دەفەرموێت: (لا يَسْتَوِي مِنْكُمْ مَنْ أَنْفَقَ مِنْ قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ أُولَئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِنَ الَّذِينَ أَنْفَقُوا مِنْ بَعْدُ وَقَاتَلُوا وَكُلاً وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ).[4]

واتە:(یەكسان نین لە ئێە ئەوانەتان كە پێش فەتحى مەككە بەخشیتان و جەنگتان كرد، ئەوانەپاداشتیان زۆر گەورەترە لەوانەى دواى فەتحى مەككە بەخشییان و جەنگیان كرد، وە هەمووشیان-هەموو هاوەڵان- خوا بەڵێنى چاكەى پێداون، خواش زانا و ئاگادارە بەوەى دەیكەن).

خوا شایەتى لەسەر پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و هاوەڵانى دەدات:

(مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ، وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ، رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ، تَرَاهُمْ رُكَّعاً سُجَّداً يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَاناً، سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ، ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ، وَمَثَلُهُمْ فِي الأِنْجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ، يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ، وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً).[5]

واتە:(محمد(صلى الله عليه وسلم)ڕەوانەكراوی خوایە، ئەوانەش كە لە خزمەتیدان و شوێنی كەوتوون توند و تیژن بەرامبەر بێباوەڕان و بە بەزەیی و میهرەبانن لە نێوان خۆیاندا، دەیانبینیت سەرگەرمی نوێژ و خواپەرستین، كڕنوش و سوجدە دەبەن، هەردەم ئاواتیان بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و پایە بەرزی یە لەلای خوا، نیشانەی چاكی و پاكی لە ناوچەوانیاندا دیارە و دەدرەوشێتەوە لە ئەنجامی سوژدەبردن و خوا پەرستیاندا، جا ئەو بەڕێزانە ئەوە نمونە و پێناسەیانە لە تەوراتدا، نموونە و پێناسەشیان لە ئینجیلدا وەك ڕووەكێك وایە كە لە سەرەتاوە چەكەرە بكات، جا چەكەرەكەی بەهێز كردبێت، پاشان ئەستوور ببێت و ڕابوەستێت لەسەر قەدەكەی، ئەوەندە زوو پێبگات كشتیارەكان سەرسام بكات و پێیان سەیر بێت: چۆن پێگەیی؟ چۆن ئاوا خۆی گرت؟ ئەم پێناسەیە بۆ ئەوەیە خوا كافران داخ لەدڵ بكات، جا خوای بەدەسەڵات بەڵێنی بەوانە داوە كە باوەڕیان هێناوە و كردەوە چاكەكانیان ئەنجامداوە لەوان: كە لێخۆشبوون و پاداشتی گەورە و بێ سنووریان پێ ببەخشێت).

خوا لێبوردەیی دەبەخشێ بە هاوەڵان:

(لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيق مِنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ إِنَّهُ بِهِمْ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ).[6]

واتە:(سوێند بە خوا بەڕاستی خوا تەوبەی قبوڵ كرد لە پێغەمبەر و كۆچبەران و پشتیوانان، ئەوانەی كە شوێنی پێغەمبەر كەوتن لە كاتی سەغڵەتی و تەنگانەدا (لە غەزای تەبووكدا)، دوای ئەوەی كە خەریك بوو دڵی دەستەیەكیان لە خشتە بچێت و (بێزاری دەربڕێت)، لەوەودوا تەوبە و پەشیمانی ئەوانیشی قبوڵ كرد، چونكە بەڕاستی ئەو پەروەردگارە بە سۆز و میهرەبانە لەگەڵیاندا).

خوا رەزامەندى خۆی بۆ هاوەڵانى بەیعەتى ريضوان دەردەبڕێ:

(لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحاً قَرِيباً، وَمَغَانِمَ كَثِيرَةً يَأْخُذُونَهَا وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزاً حَكِيماً).[7]

واتە:(سوێند بە خوا بەڕاستی خوا ڕازیی بووە لەو باوەڕدارانەی كاتێك پەیمانیان لەگەڵدا بەستیت لە ژێر درەختەكەدا خوا خۆیشی ئاگادار بوو بەوەی لە دڵەكانیاندا هەیە (لە نیاز پاكی و دڵسۆزی) هەر بۆیە ئارامی و هێمنی و ئاسوودەیی دابەزاندە سەریان و پاداشتی بە مژدەی سەركەوتنێكی نزیك دانەوە. هەروەها بەڵێنی چەندین دەستكەوتی زۆری پێداون، كە لە ئاییندەدا دەستیان دەكەوێت و وەری دەگرن، خوا هەمیشە و بەردەوام بالآدەستە بەسەر خوا نەناساندا و دانایە و دەزانێت چ كاتێك ئیمانداران سەر دەخات).

خواى گەورە دەفەرموێت: (وَالَّذِينَ تَبَوَّءُوا الدَّارَ وَالإِيمَانَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلاَ يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّآ أُوتُواْ وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَائِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ).[8]

واتە:(ئەوانەی كە پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئامادە كرد بۆ پێشوازیی لە كۆچەران و دڵ و دەروونی خۆیان ڕازاندەوە بە ئیمان، ئەوانەشیان خۆش دەوێت كە كۆچیان كردووە بۆ لایان و لە دڵ و دەروونیاندا جێی هیچ جۆرە حەسوودی و بەخیلییەك نابێتەوە (لەسەر ئەوەی كە بەشی كۆچبەران دراوە بەشی ئەوان نەدراوە)، حەز بە بەخشینی دەستكەوتەكان بەوان دەكەن، فەزڵی ئەوان دەدەن بەسەر خۆیاندا هەرچەندە هەژار و نەداریشن، جا ئەوەی خۆی لە نەفسی ڕەزیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بەسەریدا، ئائەوانە هەر سەرفرازن).

هەروەها خواى گەورە دەفەرموێت:

(إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَنَصَرُوا أُوْلَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يُهَاجَرُوا مَا لَكُمْ مِنْ وَلايَتِهِمْ مِنْ شَيْءٍ حَتَّى يُهَاجِرُوا وَإِنْ اسْتَنصَرُوكُمْ فِي الدِّينِ فَعَلَيْكُمْ النَّصْرُ إِلاَّ عَلَى قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ * وَالَّذِينَ كَفَرُوا بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ إِلاَّ تَفْعَلُوهُ تَكُنْ فِتْنَةٌ فِي الأَرْضِ وَفَسَادٌ كَبِيرٌ * وَالَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَنَصَرُوا أُوْلَئِكَ هُمْ الْمُؤْمِنُونَ حَقّاً لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ).[9]

واتە:( بەڕاستی ئە‌وانەی كە باوەڕیان هێناوەو كۆچیان كردووە‌و تێكۆشاون لە پێناوی ئایینی خوادا بە خۆیان و ماڵ و سامانیانە‌وە‌، ئە‌وانە‌ش كە پێشوازیان لە كۆچبە‌ران كردو لە‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان كردنەوەو پشتگیرییان كردن، ئا ئە‌وانە هە‌ندێكیان پشتیوانی هە‌ندێكی تریانن، ئەوانەش كە باوەڕیان هێناوە‌و كۆچیان نەكردووە‌، ئە‌وە بۆتان نیە پشتگیرییان بكەن لە هیچ شتێكدا هە‌تا ئە‌وانیش كۆچ دەكەن (بۆ بە‌هێزكردنی دەوڵە‌تی ئیسلام)، خۆ ئەگە‌ر ئە‌و ئیماندارانەی (كە كۆچیان نەكردوو‌ە) داوای یارمە‌تی و پشتگیرییان لە ئێوە كرد بۆ سەرخستنی ئایینی ئیسلام، ئە‌وە پێویستە لە‌سەرتان بیكە‌ن، جگە لەسە‌ر ئە‌و عەشرە‌ت و لایە‌نەی كە لە نێوان ئێوەو ئە‌واندا پەیمانێك هە‌بێت (ئە‌و پەیمانە مە‌شكێنن)، خوای گە‌ورە‌ش بینایە بە‌و كارو كردە‌وانەی كە دەیكە‌ن، بەڕاستی ئە‌وانەی كە باوەڕیان هێناوەو كۆچیان كردووە‌و تێكۆشاون لە پێناوی ئایینی خوادا بە خۆیان و ماڵ و سامانیانە‌وە‌، ئە‌وانە‌ش كە پێشوازیان لە كۆچبە‌ران كردو لە ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان كردنە‌وەو پشتگیرییان كردن، ئا ئە‌وانە هە‌ندێكیان پشتیوانی هە‌ندێكی تریانن، ئە‌وانە‌ش كە باوەڕیان هێناوەو كۆچیان نەكردووە‌، ئە‌وە بۆتان نیە پشتگیرییان بكە‌ن لە‌هیچ شتێكدا هە‌تا ئە‌وانیش كۆچ دەكە‌ن (بۆ بە‌هێزكردنی دە‌وڵە‌تی ئیسلام)، خۆ ئەگە‌ر ئە‌و ئیماندارانەی (كە كۆچیان نەكردووە‌) داوای یارمەتی و پشتگیرییان لە ئێوە كرد بۆ سە‌رخستنی ئایینی ئیسلام، ئەوە پێویستە لە‌سە‌رتان وابكە‌ن، جگە لە‌سە‌ر ئە‌و عە‌شرە‌ت و لایە‌نەی كە لە نێوان ئێوەو ئە‌واندا پەیمانێ هە‌بێت (ئە‌و پەیمانە مەشكێنن)، خوای گەورە‌ش بینایە بە‌و كاروكردە‌وانەی كە دەیكەن، ئەوانەش كە بێ باوەڕ بوون، هە‌ندێكیان پشتیوانی هەندێكی تریانن و پشتیوانی لە یەكتر دە‌كە‌ن، خۆ ئەگە‌ر ئێوەی ئیماندار كۆمەك بەیە‌كتر نەكە‌ن و پشتی یەكتر نەگرن ئەوە لە‌سە‌ر زە‌ویدا ناخۆشی و ناكۆكی و گوناه و تاوانی گە‌ورە پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوەی ئیماندار پێش دێت).

هەروەها دەفەرموێت: (وَالَّذِي جَاءَ بِالصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِ أُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ * لَهُمْ مَا يَشَاءُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ذَلِكَ جَزَاءُ الْمُحْسِنِينَ * لِيُكَفِّرَ اللَّهُ عَنْهُمْ أَسْوَأَ الَّذِي عَمِلُوا وَيَجْزِيَهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ).[10]

واتە:(ئەو كەسەش راستى و حەقیقەتى هێناوەو باوەڕیشی پێیەتى، تەنها ئائەوانە خواناس و دیندارن، جا ئەو بەختەوەرانە هەرچییەكان بوێت ئەوا لەلایەن پەروەردگاریانەوە بۆیان ئامادەیە و پێشكەشیان دەكرێت، ئائەوەیە پاداشتى چاكەكاران و چاكەخوازان، بۆ ئەوەى خوا چاوپۆشی بكات لە خراپترینی ئەو گوناهانەى كە ئەنجامیانداوە، بۆ ئەوەش پاداشتیان بداتەوە بە چاكتر لەوەى كە دەیانكرد).

ئیبن تەیمیە(رەحمەتى خواى لێ بێت) دەڵێت:(ئەو دەستەیە راستی دەڵێن و بە راستیشی دەزانن پێچەوانەى ئەو دەستەى درۆ هەڵدەبەستن و یان راستیش بە درۆ دەزان...هاوەڵانیش دواى پێغەمبەران چاكترین كەسانن كە راستییان هێنا و راستیان بەراست زانى).[11]

خواى گەورە دەفەرموێت: (وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيڕ مِنَ الأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الأِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ أُولَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ).[12]

واتە:(ئێوە دڵنیابن و بزانن كە پێغەمبەرى خوا لەناوتاندایە(پرس و راى پێ بكەن) زۆر شت هەیە ئەگەر ئەو بە ڕاى ئێوەى بكردایە تووشی گیروگرفت و ناخۆشی دەبوون، بەڵام خوا ئیمان و باوەڕی لە لا خۆشەویست كردوون و لە دڵ و دەروونتاندا رازاندوویەتیەوە، لەولایشەوە كوفر و بێباوەڕی و گوناە و یاخیبوون لەفەرمانى خواى لا تاڵ و ناشیرین كردوون، ئائەوانە هەر خۆیان رێگەى ژیری و سەرفرازییان گرتوەتەبەر).

(يَوْمَ لا يُخْزِي اللَّهُ النَّبِيَّ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ نُورُهُمْ يَسْعَى بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَاغْفِرْ لَنَا إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ).[13]

واتە:(رۆژێك دێت كە خوا پێغەمبەر و ئەوانەش كە لە خزمەتیدا و لەگەڵیدا بون خەجالە و شەرمەزار ناكات، بەڵكو نوور و رووناكییان دەدرەوشێتەوە و دێت و دەچێت لەبەردەم و لاى راستیانەوە و دەڵێن: پەروەردگارا ئەم نوور و رووناكیەمان بۆ زیاد بكە و لێمان خۆش بە، چونكە بەراستى تۆ دەسەلآتت بەسەر هەموو شتێكدا هەیە.

خوا دەفەرموێت: (لَكِنِ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آَمَنُوا مَعَهُ جَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ وَأُولَئِكَ لَهُمُ الْخَيْرَاتُ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ).[14]

واتە:(بەڵام پێغەمبەر و ئەوانەى لەگەڵیدا باوەریان هێنا بە سامان و گیانیان جیهادیان كرد و تێكۆشان، وە ئەوانە خێرو چاكەكانیان بۆ هەیە و ئەوانەش سەركەوتو و باوەن).

هەروەها دەفەرموێت: (إِذْ جَعَلَ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ الْجَاهِلِيَّةِ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ وَأَلْزَمَهُمْ كَلِمَةَ التَّقْوَى وَكَانُوا أَحَقَّ بِهَا وَأَهْلَهَا وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا).[15]

واتە:(كاتێ بێباوەران لە دڵەكانیاندا تینی نەفامییان لەخۆگرتبوو خواى گەورە سوكنایی و دڵئارامى خۆ دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەرەكەى و و بۆسەر باوەرداران و پەیوەستى وشە و پەیامى لەخواترسی كردن و ئەوانەش شیاوتر بوون و پێی و ئەهل و دارودەستەى بوون، خواى گەورەش بە هەموو شتێ زانابووەو زانایە).

(الَّذِينَ اسْتَجَابُواْ لِلّهِ وَالرَّسُولِ مِن بَعْدِ مَآ أَصَابَهُمُ الْقَرْحُ لِلَّذِينَ أَحْسَنُواْ مِنْهُمْ وَاتَّقَواْ أَجْرٌ عَظِيمٌ * الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُواْ لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَاناً وَقَالُواْ حَسْبُنَا اللّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ).[16]

واتە:(ئەوانەى كە بەدەم بانگەوازى خوا و پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) چوون، دواى ئەوەی كە توشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئەوانەیان كە چاكەیان كرد و پارێزكار بوون پاداشتى زۆر گەورە و بێسنوور ئامادەیە، ئەوانەى كە خەڵكى –باوەرلاواز- پێیان دەوتن بەراستى خەڵكى بێباوەر و خوانەناس خۆان بۆ ئێوە كۆكردوەتەوە و خۆیان بۆ ئێوە مەلآس داوە،لێیان بترسن، بەڵام ئەوان باوەریان دامەزرا و وتیان خوامان بەسە كە یاریدەر و یارمەتیدەرێكى زۆر چاكە).



[1] - آل عمران: 110.

[2] - التوبة: 100.

[3] - الحشر: 8-10.

[4] - الحديد: 10.

[5] - الفتح: 29.

[6] - التوبة: 117.

[7] - الفتح: 18-19.

[8] - الحشر: 9.

[9] - الانفال 72-74.

[10] - الزمر 33-35.

[11] -  منهاج السنة النبوية، ط1،مؤسسة قرطبة، سنة 1406 ه، ج2، ص33.

[12] - الحجرات: 7.

[13] - التحريم: 8.

[14] - التوبة: 85.

[15] - الفتح: 26.

[16] - آل عمران: 172-173.

 4539
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.