دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
   شێخ ئیبراهیمی گۆرانی

 شێخ ئیبراهیمی گۆرانی
ناوی: شێخ مه‌لا ئیبراهیم كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی شه‌هابه‌ددینی شه‌هرانی، كوردی، شاره‌زووری، گۆرانی، مه‌دینه‌یی، شافعی بووه‌. كونیه‌ی: ئه‌بوعیرفان، ئه‌بوسه‌عید، ئه‌بوئیسحاق، ئه‌بومحه‌ممه‌د، ئه‌بولوه‌قت بووه‌. نازناوی: بورهانه‌ددین بووه‌. ئه‌و زانایه‌كی موجته‌هید و فه‌رمووده‌ناس و شه‌رعزان و لێكۆڵه‌ر و وردبین بووه‌، له‌گه‌ڵ زانینی زمانی عه‌ره‌بیدا زمانی فارسی و توركیشی زانیوه‌. ساڵی (1025كۆچی – 1616زاینی) له‌ناوچه‌ی (شاران) له‌چیاكانی ده‌وروبه‌ری شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێران، كه‌ ئه‌وكات هه‌مووی به‌ناوچه‌ی شاره‌زوور به‌ناوبانگ بووه‌، له‌دایكبووه‌. ساڵی (1101كۆچی – 1690زاینی) له‌شاری مه‌دینه‌ وه‌فاتی كردووه‌ و له‌گۆڕستانی به‌قیع نێژراوه‌.
شێخ ئیراهیمی گۆرانی له‌خێزانێكی دیندار دا پێگه‌یشتووه‌، له‌شاره‌كه‌ی خۆی ده‌ستی به‌خوێندن كردووه‌، له‌وێ شاره‌زایی له‌زانسته‌كانی "مه‌قولات و زمانی عه‌ره‌بی و مه‌نتیق و حساب و ئه‌ندازه‌"دا به‌ده‌ستهێناوه‌. خووی وابووه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی له‌زانستێكدا بهاتایه‌ته‌ به‌رده‌ستی، سه‌ره‌تا ده‌چوو زۆر به‌باشی خۆی فێری ئه‌و زانسته‌ ده‌كرد. دواتر زانسته‌كانی به‌لاغه‌ و ئوسوڵ و فیقه و ته‌فسیری لای مه‌لا محه‌ممه‌د شه‌ریفی گۆرانی خوێندووه‌، هه‌موو زانسته‌كانی له‌ شاره‌كه‌ی خۆی كه‌ دیاره‌ مه‌ڵبه‌ندێكی پڕ زانا و زانست و زانیاریی بووه‌، ته‌واوكردووه‌. ته‌نها زانستی فه‌رمووده‌ و "ته‌سه‌ووف" نه‌بێت كه‌ له‌ وڵاتی عه‌ره‌بدا خوێندوونی. پاش وه‌فاتی باوكی به‌ره‌و گه‌شتی حه‌ج به‌ڕێكه‌وتووه‌، سه‌ره‌تا چووه‌ته‌ به‌غدا و دوو ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌، له‌وێ ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیی وه‌رگرتووه‌ و پاشان چووه‌ته‌ دیمه‌شق و وانه‌ی لای محه‌ممه‌د عامری غه‌ززیی زانای ئه‌وكاتی شاره‌كه‌ خوێندووه‌، چوار ساڵ له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌، پاشان به‌ره‌و میسر به‌ڕێكه‌وتووه‌ و سێ ساڵیش له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌، له‌وێ لای شێخ نوره‌ددینی زانای ئه‌وكاتی میسر كتێبی (التيسير في القراءات السبع)ی ئیمامی قورتوبی خوێندووه‌، هه‌رله‌وێ لای شێخ عه‌بدوڕڕه‌حمانی یه‌مه‌نی  به‌شێك له‌كتێبی (الطيبات في القراءات العشر)ی ئیمامی جه‌زه‌ری، خوێندووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین زانای دیكه‌ی بینیوه‌ و وانه‌ی لا خوێندوون. دوای ئه‌وه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌ بۆ وڵاتی حیجاز و ساڵی (1062كۆچی) چووه‌ته‌ شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز و له‌وێ نیشته‌جێ بووه‌، له‌وێش لای كۆمه‌ڵێك زانای ئه‌و شاره‌ زانست فێربووه‌، شێخ ئیبراهیم گۆرانی فه‌رمووده‌ناس بووه‌ و گوێبیستی فه‌رمووده‌ بووه‌ له‌زاری زاناكانه‌وه‌ و خۆیشی فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌، له‌كتێبێكیدا كه‌ ناوی ناوه‌ (الام) ناوی مامۆستاكانی خۆی نووسیوه‌ و ژیاننامه‌یانی تۆمار كردووه‌، كه‌ خۆیشی ناوبانگی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌چه‌ندین لاوه‌ فێرخوازان هاتوونه‌ته‌لای و زانستیان لێوه‌رگرتووه‌، له‌مزگه‌وتی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ردا سه‌لامی خوای لێبێت وانه‌ی وتووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسی فه‌توا بووه‌ و چه‌ندین زانای دیكه‌ له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مدا پێگه‌یشتوون و زانست فێربوون، له‌وانه‌: شێخ ئیلیاس كوردی، شێخ محه‌ممه‌د عه‌بدوڕڕه‌سولی به‌رزنجی، و كوڕه‌كه‌ی: مه‌لا محه‌ممه‌د و چه‌ندینی دیكه‌ش1 .

آثاره العلمية.
قيل إن كتبه تنيف عن ثمانين أو المائة2 ، وكان مؤلفًا غزير الإنتاج في مختلف العلوم الإسلامية، وجبلًا من جبال العلم. ويمكننا أن نتعرف على جهود الكوراني من خلال مؤلفاته الكثيرة، وهنا نشير إلى بعض مؤلفاته في علوم الحديث:
1.الأمم لإيقاظ الهمم3 .
2.اللوامع اللآلي في الأربعين العوالي4 .
3.اختصار أسانيد سنن الترمذي-الجامع الصحيح-بعنوان: "الأمم لإيقاظ الهمم"5 .
4.المسلك الوسط الداني إلى الدر الملتقط للصاغاني، أو الرد على الصاغاني، وهو تدقيق أحاديث: الدر الملتقط في تبيين الغلط-للرضي الصاغاني6 .
5.نظام الزبرجد في الأربعين المسلسلة بأحمد، أو أربعون حديثا مسلسلة بالأحمدين7 .
6.حاشية على نخبة الفكر لابن حجر العسقلاني8 ؛ وجاء في المكتبتين  بـشرح نخبة الفكر لابن حجر العسقلاني؛ ربما كلاهما تأليف واحد.
7.حاشية الكوراني9 .
8.إعمال الفكر والرويات في شرح حديث إنما الأعمال بالنيات10 .
9.إتحاف رفيع الهمة بوصل أحاديث شفيع الأمة: وهو في مصطلح الحديث11 .
10.الأسفار عن أصل استخارة الليل والنهار12 .
11.مسلسلات الكوراني13 .

له‌ڕاستیدا كتێب و نووسراوی شێخی گۆرانی زۆرن و ژماره‌یان ده‌گاته‌ هه‌شتا تا سه‌د كتێب، نووسه‌رێكی پڕ به‌رهه‌م و قه‌ڵه‌م به‌بڕشت بووه‌ و له‌چه‌ندین زانستی ئیسلامیدا نووسینی به‌جێهێشتووه‌، به‌ڵام زۆرینه‌یان ده‌ستی لێكۆڵه‌ر و توێژه‌رانیان نه‌گه‌یشتووه‌تێ و هێشتا ده‌ستنووسن.     

ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الشيخ إبراهيم الكوراني وآثاره، اعتمدنا على: الشوكاني، البدر الطالع ج1ص11؛ الكتاني، فهرس الفهارس ج1ص166؛ الزركلي، الأعلام ج1ص35؛ الباباني، هدية العارفين ج1ص35؛ رضا كحالة، معجم المؤلفين ج1ص21؛ معجم المصنفين ج3ص104؛ إسماعيل الباباني، إيضاح المكنون ج3ص104، 126، 159، 403؛ ج4ص58، 76، 227، 248، 455، 472، 479، 500، 619، 682؛ المرادي، سلك الدرر ج1ص6؛ محمد بن حسن، المختار الموصون ص1425؛ أبو المعالي، ديوان الإسلام ج4ص158؛ محمد علي القرداغي، بوژانه‌وه‌ى مێژووی زانایانی كورد-إحياء تاريخ العلماء الأكراد ج2ص215-225، ج4ص260-264، ج6ص140؛ المدرس، علماؤنا في خدمة العلم والدين ص18؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلماء الأكراد ج1ص4؛ الصويركي، معجم أعلام الكُرد ص10؛ أمين زكي بك، مشاهير الكُرد وكُردستان ج2ص74؛ نخبة من العلماء، موجز دائرة المعارف الإسلامية ج28ص8653؛ إبراهيم الكوراني، الأمم لإيقاظ الهمم ص131-132.
2مراد الحسيني، سلك الدرر ج1ص6؛ ازركلي، الأعلام ج1ص35.
3ساڵی 1910 له‌وڵاتی هیند چاپكراوه‌ و ئێستاش ده‌ستنووسه‌كه‌ی له‌چه‌ندین كتێبخانه‌ی جیهاندا هه‌یه‌، شێخی گۆرانی له‌م كتێبه‌دا سه‌نه‌ده‌كانی سه‌حیحی بوخاری و موسلیم و سونه‌نی تیرمیزی سونه‌نی داره‌می و سونه‌نی ئیبن ماجه‌ و سونه‌نی نه‌سائی، كورت كردووه‌ته‌وه‌.
4ويسمى أيضا (جناح النجاح بالعوالي الصحاح) الذي فيه ثلاثيات ورباعيات للإمام الجليل البخاري، وهي مخطوطة، للمخطوطة نُسَخ كثيرةٌ في مكتبات العالم، منها: مكتبة (الأحقاف)، في حضرموت/اليمن، مكتبة (كوبريلي)، في إسطنبول/تركيا. ينظر: مؤسسة آل الببيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي- ج1ص664.
5مؤسسة آل بيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج2ص907.
6مخطوط؛ نُسَخُه كثيرة منها في: مكتبة "المصغرات الفيلمية بقسم المخطوطات بالجامعة الإسلامية"، المدينة المنورة/المملكة العربية السعودية، رقم الحفظ: (7709)؛ ومكتبة (برنستون-مجموعه جاريت)، برنستون/الولايات المتحدة الأمريكية، رقم الحفظ: (3872) ومكتبات أخرى..؛ ينظر: مركز ملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (104515)، و(112483)، و(112491)، و(112486)، و(26797)؛ ومؤسسة آل بيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج3ص1441.
7مخطوط؛ نسخته محفوظة في عدة مكتبات منها: مكتبة (الدولة)، برلين/ألمانيا، رقم الحفظ: (1611)؛ والمكتبة (الوطنية النمساوية)، فينا/النمسا، رقم الحفظ: (2082) ومكتبات أخرى..؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (38267)، و (112486)، و(112494)؛ الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج3ص1696.
8مخطوط؛ ومن نسخ المخطوطة في مكتبات العالم: مكتبة (المتحف العراقي-دار صدام سابقا-)، بغداد/العراق، رقم الحفظ: (13565) ومكتبات أخرى..؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (66854)، و(58968)؛ ومؤسسة آل بيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج2ص694.
9وهما: مكتبة (أوقاف الموصل)، الموصل/العراق، محفوظ برقم (16/25/1)؛ ومكتبة (دار الكتب)، القاهرة/مصر، رقم الحفظ: (20م)؛ ينظر: الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج2ص1026-1027.
10مخطوط؛ المكتبة (الأزهرية)، القاهرة/مصر، رقم الحفظ: (832)؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (102143).
11مخطوط؛ مكتبة (أمبروزيانا)، ميلانو/إيطاليا، رقم الحفظ (vlll/450)؛ والمكتبة (التيمورية)، القاهرة/مصر، رقم الحفظ: (415)؛ ومكتبات أخرى..؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسل: (112480)، و(112489)؛ مؤسسة آل بيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج1ص210-211.
12مخطوط؛ مكتبة (الإسكندرية-البلدية)، الإسكندرية/مصر، رقم الحفظ: (123/3) فنون؛ ومكتبة (برنستون)، برنستون/الولايات المتحدة الأمريكية، رقم الحفظ: (4581)؛ ومكتبات أخرى..؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (112487)، و(112495)، و(38268)؛ ومؤسسة آل بيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج3ص1433.
13مخطوط؛ نسخة منه موجودة في مكتبة (المتحف العراقي-دار صدام سابقا-)، بغداد/العراق، رقم الحفظ: (14503)؛ ومكتبات أخرى..؛ ينظر: مركز الملك فيصل، خزانة التراث، الرقم التسلسلي: (124169)؛ القرداغي، بوژانه‌وه‌ى مێژووی زانایانی كورد-إحياء تاريخ العلماء الأكراد ج2ص223.
14مخطوط؛ مكتبة (ولي الدين جار الله)، رقم الحفظ: (2069مجاميع)؛ ينظر: خزانة التراث، الرقم التسلسلي (124595)؛ مؤسسة آل بيت، الفهرس الشامل-الحديث النبوي-ج1ص44.

 
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.