دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  حەمەل (رضي الله عنه)

حەمەلى كوڕی سەعدانە (رضي الله عنه)

ناوى حەمەلى كوڕی سەعدانەى كوڕی حارثهى كەلبیە، ڵە خەڵكی دەومەتەلجەندەل بوو.[1]

هەریەك لە حارثهى كوڕی قەطهن و حەمەلى كوڕی سەعدانە هاتنە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوون، جا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئالآیەكى دایە دەست حەمەل، ئیتر حەمەل ئەو ئالآیەى لاى خۆی هێشتەوە، حەمەل دواى سەردەمى پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) ژیاو لەگەڵ خالیدی كوڕی وەلیددا بەشدارى جیهاد و جەنگەكانى كرد، دواتریش تا سەردەمى خیلافەتى عەلى كوڕی ئەبوو تالیب و لە ناوى سوپاى موعاویەى كوڕی ئەبوو سوفیاندا بوو و ئەو ئالآیەى بەدەستەوە بوو.[2]

حەمەلى كوڕی مالیك(رضي الله عنه)

ناوى حەمەلى كوڕی مالیكی كوڕی نابیغەى كوڕی جابیرە، دواتر لە بەصرە نیشتەجێ بوو و لەوێ خانوویەكى درووست كرد،[3] كونیەكەی ئەبوو نەضلهیە.[4]

ئەبوو هورەیرە دەڵێت جارێك دوو ئافرەت جەنگیان بوو و یەكێكیان بەردێكی فڕێ دا بۆ ئەوی تر و ژنەكەو كۆرپەكەى ناو سكیشی كوشت، ئینجا سكالآ هێنرایە لاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، ئەویش حوكمى لەو بارەوە دا،[5] جا لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەططابدا عومەر داواى لە خەڵك كرد كێ زانیارى هەیە لە بارەى كوشتنى كۆرپەی ناو سكەوە، حەمەل هەستاو ئەم فەرموودەیەى وەك ئەبووهورەیرە گێڕایەوەو وتى من لاى دوو ئافرەت بووم كە جەنگان و یەكێكیان داى لەوى تریان و ژنەكەو كۆرپەكەی سكیشی كوشت، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) حوكمى دا ژنەكە بكوژرێتەوەو لە بری كۆرپەكەش كۆیلە یان كەنیزەكێك بدرێت.[6]

جا ئەو دوو ژنەى جەنگیان كرد هەردووكیان ژنی حەمەل خۆی بوون، یەكێكیان ناوى مولەیكە بوو و ئەوی تریش ناوى ئوممو عەفیف بوو،[7] ئوممو عەفیف بە دارێك داى لە مولەیكەو كوشتی،[8] حەمەل هات بۆ لاى باوكى ژنە بكوژەكەو وتى خێن بایی ژنەكەم و منداڵەكەمم دەوێت، باوكیشی وتى منداڵەكانى خوێن باییەكەى ئەدەن، سكالآ برایە لاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، ئەویش فەرمووى (خوێن بایی لەسەر كەسوكارە و بۆ كۆرپەلەش كۆیلە یان كەنیزەكێك دەدرێت).[9]

نەوەوى لە شەرحى ئەو فەرموودەدا دەڵێت ئەو دارەى ئەو ژنە بەكارى هێناوە بۆ لێدانى ئەوى تریان زیاتر بە مەبەستی كوشتن بەكارنایەت،  چونكە دارێكی گەورە نەبووە، بۆیە كوشتنەكە نیمچە ئەنقەست بووە.[10]



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 124.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 124.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 124.

[4] - أسد الغابة، ج2، ص 74.

[5] - صحيح مسلم، الرقم 3271.

[6] - صحيح ابن حبان، الرقم 6113، سنن الدارمي، الرقم 2339، سنن أبو داود، الرقم 3982، سنن ابن ماجة، الرقم 2637، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 6728، سنن الدارقطنى، الرقم 2806، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 14886، مسند احمد بن حنبل، الرقم 3313، صححه شعيب الأرناؤوط.

[7] - مشكل الآثار للطحاوى، الرقم 3891.

[8] - فتح الباري، ج10، ص 218.

[9] - السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 15237.

[10] - شرح النووي على صحيح مسلم، ج1، ص 177.

 2146
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.