دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەسلەع (رضي الله عنه)

ئەسلەعى كوڕی شەریك(رضي الله عنه):

ناوى ئەسلەعى كوڕی شەریكی كوڕی عەوفى ئەعوەجی تەمیمیە،[1] دەوترێ كوڕی كەعبی كوڕی سەعدە،[2] خزمەتكارى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بوو  و گەشتى لە گەڵدا كردووە،[3]دواتر لە بەصرە نیشتەجێ بوو.[4]

ئەسلەع دەڵێت جارێك كە وشترەكەى پێغەمبەرم (صلى الله عليه وسلم) دەبردەڕێ، لە رێدا لە شەوێكى سارددا تووشی لەشگرانى بووم، ترسام ئەگەر بە ئاوى سارد خۆم بشۆم بمرم یان نەخۆش بكەوم، حەزیشم نەئەكرد بە لەشگرانیەوە جڵەوى وشترەكەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بگرم بۆ پێغەمبەرى خوا، بۆیە وتم ئەى پێغەمبەرى خوا تووشی لەشگرانى بوم، فەرمووى تەیەمموم بكە ئەى ئەسلەع، وتم چۆن؟ پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) دووجار دەستى دا بە زەویدا، جارێك بۆ دەموچاوى و جارێكیش بۆ هەردوو دەستى تا ئانیشكی،[5] بە ریوایەتێكى تر هاتووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ماوەیەك بێدەنگ بوو، دواتر جبریل هات بۆ لاى و ئایەتى (الصعید)ى بۆ هێنا، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى هەستە ئەى ئەسلەع تەیەمموم بكە.[6]

ئەسلەعى كوڕی ئەسقەع(رضي الله عنه):

ئەسلەعى كوڕی ئەسقەعى ئەعرابی هاوەڵی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم)، فەرموودەیەكى سەبارەت بە تەیەمموم گێڕاوەتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت (ضربة للوجه وضربة لليدين إلى المرفقين) [7] (دەست لە زەوى دانێ بۆ دەموچاو و دەست لە زەویدانێ بۆ هەردوو دەست تا ئانیشك).



[1] - أسد الغابة، ج1، 116.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص58.

[3] - معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص60.

[4] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص139.

[5] - الأوسط لابن المنذر، الرقم 528، أسد الغابة، ج1، 116.

[6] - المعجم الكبير للطبراني، الرقم 873، سنن الدارقطني، الرقم 591، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 940، معجم الصحابة لابن قانع، ج1، ص50،  الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص58- 59.

[7] - أسد الغابة، ج1، 116.

 2085
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.