مه‌لا ڕه‌شید به‌گی بابان
مه‌لا ڕه‌شید به‌گی بابان
ناوی مه‌لا محه‌ممه‌دڕه‌شید به‌گ، كوڕی فه‌تاح به‌گ، كوڕی محه‌ممه‌د به‌گ، كوڕی خالید به‌گ، كوڕی محه‌ممه‌د پاشای ناسراو به"خانه زێڕینه"، كوڕی خالید پاشا، كوڕی ئه‌حمه‌د پاشا، كوڕی میر سوله‌یمان كوڕی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی دارهشمانهیی، كوڕی كاكه‌میر، له‌بنه‌ماڵه‌ی بابانه‌كان. له‌به‌رئه‌وه‌شه ناوبانگی به"مه‌لا ڕه‌شید به‌گی بابان" ڕۆیشتووه. له‌شاری سلێمانی له‌ساڵی (1286كۆچی – 1868زاینی) له‌دایكبووه، زانایه‌كی ئاینی، و شه‌رعزان و توێژه‌ر بووه، له‌ساڵی (1362كۆچی – 1942زاینی) كۆچی دوایی كردووه و لهگۆڕستانێك له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵی توركیا، نێژراوه، ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت.
مه‌لا ڕه‌شید به‌گی بابان هه‌ر له‌سلێمانی پێگه‌یشتووه و خوێندنی ده‌ستپێكردووه، سه‌ره‌تاكانی زانسته ئاینییه‌كانی خوێندووه، زیره‌كییه‌كی له‌ڕادده‌به‌ده‌ری پێوه‌دیاربووه، له‌زانسته عه‌قڵی و نهقڵییهكاندا پله‌ی به‌رزی بڕیوه و له‌مزگه‌وتی (نه‌قیب) له‌سلێمانی هاوڕێیه‌تی عه‌للامه‌ی پێنجوێنی (مه‌لا عه‌بدوڕڕه‌حمانی پێنجوێنی) كردووه، كاتێكیش عه‌للامه‌ی پێنجوێنی شاری سلێمانی جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری پێنجوێن، مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید به‌گ هاوڕێ له‌گه‌ڵ مه‌لا حسه‌ینی پسكهندیی هاوڕێی خوێندنی، له‌گه‌ڵ مامۆستا مه‌لا عهبدوڕڕهحماندا ده‌چنه پێنجوێن و هه‌ر له‌وێ ده‌مێننه‌وه تا هه‌ردووكیان خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن و مۆڵه‌تی زانستی (ئیجازه‌ی عیلمی) لای مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان وه‌رده‌گرن. هه‌روه‌ها مه‌لا ڕه‌شید به‌گی بابان كچی مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان ماره‌ده‌كات و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی، و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وه‌ك موده‌ڕڕیس له‌مزگه‌وتی شێخ سه‌لام داده‌مه‌زرێت، جگه له‌وه‌ش له‌مزگه‌وته‌كانی سلێمانیدا وانه ده‌ڵێته‌وه، پاش كردنه‌وه‌ی (مه‌دره‌سه‌ی سه‌ربازیی ڕوشدییه) له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا له‌شاری سلێمانی مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید به‌گ وه‌ك مامۆستا له‌وێ داده‌مه‌زرێت.
دواتر‌و له‌ساڵی (1340كۆچی – 1922زاینی) ده‌چێت بۆ شاری ئه‌سته‌نبوڵ تا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بهدادوهران ئه‌نجام بدات به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ببێت به قازیی شاری سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و گۆڕانكاریی ڕووداوه‌كان ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و هه‌ر له‌وێ به‌ناونیشانی (واعیز ـ ئامۆژگاریكار) له‌سوپادا به‌پله‌ی (ئه‌فسه‌ری یه‌ده‌گ ـ زابت ئیحتیا‌ت) داده‌مه‌زرێت، دواتر واز له‌و پیشه‌یه‌ش ده‌هێنێت و ده‌چێت بۆ شاری (صهكـكـه) له‌توركیا و له‌وێ ده‌بێته حاكمی ئه‌و شاره و دوازده ساڵ ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاری "ئه‌ده‌نه" و ده‌بێته مامۆستا له‌قوتابخانه‌ی (صحنا)، دوای ئه‌وه‌ش ئیتر خانه‌نشین ده‌بێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خزمه‌تكردن و ئه‌ركی ئامۆژگاری و ڕێنمونیكار له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌میر سوڵتانی بوخاری دهخاتهسهرشانی، دواتریش ڕووده‌كاته‌وه شاری ئه‌سته‌مبوڵ و له‌گه‌ڕه‌كی (لاله‌لی) نیشته‌جێ ده‌بێت و له‌مزگه‌وتی گهڕهكهكهشدا ئامۆژگاری و ڕێنمونیی خه‌ڵك ده‌كات تا كۆتایی ژیانی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه وه‌ك باسمان كرد مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید به‌گ، له‌بنه‌ماڵه‌ی بابانه كه یه‌كێكن له‌بنه‌ماڵه و خانه‌واده دێرینه‌كانی گه‌لی كورد، چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراو و دیار وه‌ك میر و زانا و گه‌وره‌پیاو و خاوه‌ن پێگه‌یان تێدا هه‌ڵكه‌وتووه، چه‌ندین ساڵ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه حوكمی شاری سلێمانییان كردووه و میرنشینی بابانیان دامه‌زراندووه، یه‌كه‌م كه‌سایه‌تیی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه (بیربوداغ یان میربوداغ) بووه كه سه‌رۆكی هۆزه‌كه بووه و به(به‌به، یاخود بابه) ناسراوه، پاشان به‌هۆی كاریگه‌ریی زمانه‌وه ناوه‌كه بووه به(بابان).
جێی باسه مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید به‌گی بابان جگه له پێگه زانستییه‌كه‌ی له‌ناو بنه‌ماڵه ناوداره‌كه‌ی خۆیاندا، زیره‌كییه‌كی بێسنوری پێوه دیاربووه و جێده‌ستی نووسینیشی دیار بووه، دیارترین نووسراوه‌كانی شهرحكردن و لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمه به زمانی كوردی كه ناسراوه به(اقتران النیرین) و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ره (درودی خوای لێبێت) به‌زمانی شیرینی كوردی1 .
آثاره العلمية.
قضى المؤلف أكثر أوقاته بالتدريس والوظيفة الرسمية في دوائر الدولة، قاضيًا أو محاميًا، ولم تكن له أوقات الفراغ إلا قليلا جدًا، إلا أنه مع ذلك استطاع أن يخلف لنا عدة مؤلفات مفيدة منها:
1-اِقْتِرَانُ النَّيْرَيْن في مَجْمَع البَحْرَيْن2 .
2-الدرر النضيدة في شرح منظومة الفريدة: وهو شرح لألفية "جلال الدين السيوطي" في النحو والصرف والخط باللغة الكُردية3 .
3-قواعد النحو والصرف الكُردي: هذا الكتاب في مجال قواعد اللغة الكُردية4 .
ئامادەکردنی: ستافی زانستی ماڵپەڕی ئیبن صەلاحی شارەزوور
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1لحياة الشيخ الملا رشيد بك بابان وآثاره، اعتمدنا على: المدرس، علماؤنا في خدمة العلم والدين ص213؛ المدرس، بنه‌ماڵه‌ی زانیاران-أُسَر العلما‌ء ص346؛ رشيد بك بابان، مقدمة اقتران النيرين، ت: الشيخ محمد علي القرداغي ج1ص18-21؛ جمال بابان، أعلام الكرد ج1ص221؛ حسن البينجويني، العلامة الباباني ومنهجه في كتابه (اقتران النيرين) ص12-15؛ الصويركي، الموسوعة الكبرى لمشاهير الكُرد عبر التاريخ ج2ص189؛ مردوخ روحاني، مێژووی ناودارانی كورد-تاريخ مشاهير الكُرد ج2ص697؛ الصويركي، الموسوعة الكبرى لمشاهير الكُرد عبر التاريخ ج2ص189، ج6ص115؛ البحركي، حياة الأمجاد من العلما‌ء الأكراد ج2ص296.
2مطبوع؛ في 9ج، ومجموع صفحات الأجزاء التسعة يبلغ 4400ص من الحجم المتوسط.
3مخطوط؛ محفوظ في مكتبة (الشيخ محمد الخال) في محافظة السليمانية/إقليم كُردستان العراق.
4مخطوط؛ محفوظ في مكتبة (الشيخ محمد الخال) في محافظة السليمانية/إقليم كُردستان العراق.
|