دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  هاوەڵانێك كە ناویان (حاطيب) بووە

حاطيبى كوڕی حارث(رضي الله عنه)

ناوى حاطيبى كوڕی حارثى كوڕی موعەممەرى قورەیشی جومەحیە، لە كۆچى دووەمى حەبەشەدا بەشدار بوو و لەوێ مایەوە و هەر لەوێیش كۆچی دوایی كرد، برایەكیشی هەبوو بە ناوى حەطاب كە ئەویش هەر لە كۆچەرانى حەبەشە بوو و ئەویش هەر لە حەبەشە كۆچی دوایی كرد.[1]

حاطيبى كوڕی عەبدولعوززا (رضي الله عنه)

ناوى حاطيبى كوڕی عەبدولعوززاى كوڕی ئەبی قەیسى قورەیشی عامیریە، یەكێك بوو لە دڵراگیركراوانى دواى فەتحى مەككە.[2]

حاطيبى كوڕی عەمرى عامیرى (رضي الله عنه)

ناوى حاطيبى كوڕی عەمرى كوڕی عەبدشەمسى قورەیشی عامیریە،[3] براى سوهەیلى كوڕی عەمرە،[4]دایكی ناوى ئەسمائى كچی حارثى كوڕی نەوفەلە، كوڕەكەى حاطيب ناوى عەمر بوو كە رەيطهى كچى عەلقەمە دایكیەتى.[5]

حاطيب یەكێك بوو لە یەكەمین موسڵمان بوان،[6] هەروەها یەكەم كەس بوو كۆچی كرد بۆ حەبەشە،[7] دواتر لە حەبەشەوە گەڕایەوەو ئینجا كۆچی كرد بۆ مەدینە و لەوێیش لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد.[8]

حاطيب برایەكى هەبوو بە ناوى سوهەیل كە كەسایەتیەكى دیارى ناو مەككە بوو، برایەكى تری هەبوو بە ناوى سولەيط كە لەگەڵ حاطيبى برایدا لە غەزاى بەدردا بەشدارى كرد.[9]

پێش ئەوەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بچێتە ماڵی ئەرقەمى كوڕی ئەرقەم، حاطيب موسڵمان بوو.[10]

ئیبن ئەثير دەڵێت حاطيب لە هەردوو كۆچەكەى حەبەشەدا بەشدار بوو،[11] ئیبن حەجەریش دەڵێت بەو بەڵگەی كە سەودەى كچی زمعەى مارە كرد لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بەڵگەیە كە پێش كۆچكردن بۆ مەدینە حاطيب لە حەبەشەوە گەڕاوەتەوە.[12]

كاتێك سەودەى كچی زمعە لەگەڵ سكرانى كوڕی عەمرى مێردیدا لە حەبەشەوە گەڕایەوە، مێردەكەى مرد، دواى تەواوبوونى ماوەى، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) ناردى بۆ داواى، ئەویش وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) قسەم بەدەست تۆیە، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى دەی با كەسێكی هۆزەكەت مارەت بكات لێم، سەودەش حاطيبى كوڕی عەمرى بۆ ئەو كارە راسپارد، حاطيبيش ئەو كارەى ئەنجامدا، ئەمەش لە ساڵی دەی كۆچی و لە مانگى رەمەزاندا بوو،[13] ئەمەش بەڵگەیە لەسەر گەڕانەوەى حاطيب لە حەبەشەوە.



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 6.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 6.

[3] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 6.

[4] - أسد الغابة، ج1، ص 530.

[5] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 405.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2،ص6.

[7] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 405.

[8] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2،ص6.

[9] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 405.

[10] - أسد الغابة، ج1، ص 530.

[11] - أسد الغابة، ج1، ص 530.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج2، ص 6.

[13] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج8، ص 53.

 2823
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.