دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  پلەوپایەى پشتیوانان(رضي الله عنهم)

خواى گەورە سەبارەت بە پلەوپایەى پشتیوانان هاودەم بە كۆچەران فەرموویەتى((وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنْصَارِ، وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ، وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً، ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ(.[1]

واتە:(خوای میهرەبان لەوانەی كە پێشكەوتن و یەكەم كەس بوون لە ئیسلام بوون و خزمەت كردنی ئیسلامدا لە كاروانی كۆچەران و پشتیوانان و ئەوانەی كە بە ڕێكوپێكی شوێنیان كەوتوون، ڕازی بووە و ئەوانیش لەو ڕازی بوون، باخەكانی بەهەشتی بۆ ئامادەكردوون كە چەندەها ڕووبار بە بەردەم كۆشكەكانی و بەژێر درەختەكانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ نەمریدا بۆ هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە، ئەوە سەركەوتنێكی زۆر گەورەیە).

(إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَنَصَرُوا أُوْلَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ)[2]

واتە:( بەڕاستی ئە‌وانەی كە باوەڕیان هێناوەو كۆچیان كردووە‌و تێكۆشاون لە پێناوی ئایینی خوادا بە خۆیان و ماڵ و سامانیانە‌وە‌، ئە‌وانە‌ش كە پێشوازیان لە كۆچبە‌ران كردو لە‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان كردنەوەو پشتگیرییان كردن، ئا ئە‌وانە هە‌ندێكیان پشتیوانی هە‌ندێكی تریانن).

هەروەها دەفەرموێت(لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيق مِنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ إِنَّهُ بِهِمْ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ).[3]

واتە:(سوێند بە خوا بەڕاستی خوا تەوبەی قبوڵ كرد لە پێغەمبەر و كۆچبەران و پشتیوانان، ئەوانەی كە شوێنی پێغەمبەر كەوتن لە كاتی سەغڵەتی و تەنگانەدا (لە غەزای تەبووكدا)، دوای ئەوەی كە خەریك بوو دڵی دەستەیەكیان لە خشتە بچێت و (بێزاری دەربڕێت)، لەوەودوا تەوبە و پەشیمانی ئەوانیشی قبوڵ كرد، چونكە بەڕاستی ئەو پەروەردگارە بە سۆز و میهرەبانە لەگەڵیاندا).

خواى گەورە وەسفی هەر سێ دەستەى كۆچەران و پشیوانان و ئەوانەى دواى ئەوانیش دەكات و دەفەرموێت: (لِلْفُقَرَاءِ الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَاناً، وَيَنْصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَه،ُ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ، والَّذِينَ تَبَوَّأُوا الدَّارَ وَالأِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ، وَلا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا، وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ، وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ، والَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلإخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالإيمَانِ، وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلاً لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ).[4]

واتە:(هەروەها لەو دەستكەوتانە بەشی كۆچبەرانى هەژار دەبێت بدرێت، ئەوانەى لە شوێنەوار و سامانیان دوورخراونەتەوە و دەركراون، ئەوانەى بەتەماى بەخششی خوا و رەزامەندى ئەون و بەبێ هیچ تەماعێك پشتیوانى لە خوا و پێغەمبەرەكەى دەكەن و هەوڵی سەرخستنى بەرنامەكەیان دەدەن، هەر ئائەوانە راستگۆو ڕاستانن، ئە‌وانەی كە پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئامادە كرد بۆ پێشوازیی لە كۆچبە‌ران و دڵ و دە‌روونی خۆیان ڕازاندە‌وە بە ‌ئیمان، ئە‌وانە‌شیان خۆش دەوێت كە كۆچیان كردووە بۆ لایان و لە دڵ و دە‌رونیاندا جێی هیچ جۆرە حە‌سوودی و بە‌خیلیە‌ك نابێتە‌وە (لە‌سە‌ر ئە‌وەی كە بەشی كۆچبە‌ران دراوە و بە‌شی ئەوان نە‌دراوە‌)، حە‌ز بە بە‌خشینی دەستكە‌وتەكان بە‌وان دە‌كە‌ن، فە‌زڵی ئە‌وان دە‌دە‌ن بە‌سە‌ر خۆیاندا هە‌رچە‌ندە هەژارو نە‌داریشن، جا ئە‌وەی خۆی لە نە‌فسی ڕە‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بە‌سە‌ریدا، ئا ئە‌وانە هە‌ر سە‌رفرازن، ئە‌وانە‌ش كە بە شوێن كۆچبهەران و پشتیواناندا هاتن (تا كۆتایی دنیا ئە‌مە دۆعا و نزایانە و بەردە‌وام) دەڵێن: پە‌روە‌ردگارا لە ئێمەو لە و برایانە‌شمان خۆش ببە كە پێش ئێمە ڕێبازی ئیمانیان گرتەبە‌ر و لە دڵەكانماندا هیچ جۆرە بوغزو كینەیەك‌ مە‌خە‌رە دڵمانە‌وە لە ئاستی ئە‌وانەی ئیمانیان هێناوە‌، پە‌روە‌ردگارا تۆ بەڕاستی بە‌سۆزو بە‌خشندەو میهرە‌بانیت).

پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە برایەتى نێوان كۆچەران و پشتیوانان و پلەوپایەیان دەفەرموێت(المهاجرون و الأنصار بعضهم أولياء بعض في الدنيا و الآخرة و الطلقاء من قريش والعتقاء من ثقيف بعضهم أولياء بعض في الدنيا والآخرة[5] (كۆچەران و پشتیوانان لە دنیا و دوارۆژدا دۆست و هاودەمى یەكترن، تولەقاى قورەیش و ئازاد كراوانى ثهقیفیش لە دنیا و دوارۆژدا دۆست و هاودەمى یەكترن).

پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) باس و خواسی رێز و گەورە سەیركردنى تایبەتى هەیە سەبارەت بە پشتیوانان كە موسڵمانبوانى مەدینە بوون، ئەمانە بوونە پشت و پشتیوانى تەواوەتى بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و برا كۆچەریەكانیان، هێندە رێزیان لاى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) گەورە بوو كە دەیفەرموو (آية الإيمان حب الأنصار وآية النفاق بغض الأنصار[6] (نیشانەى ئیماندارى خۆشەویستى پشتیوانانە و نیشانەى دووروویی رقبوونە لە پشتیوانان).

هەروەها دەیفەرموو(لولا الهجرة لكنت امرأ من الأنصار، ولو سلك الناس واديا وسلكت الأنصار واديا - أو شعبا - لسلكت وادي الأنصار- أو شعب الأنصار[7]

واتە:(ئەگەر كۆچ نەبوایە بەدڵنیاییەوە من یەكێك دەبووم لە پشتیوانان، ئەگەریش خەڵكى دۆڵێ یان شیوێ بگرنەبەر و پشتیوانانیش دۆڵێ یان شیوێ بگرنەبەر بەدڵنیاییەوە من دۆڵ یان شیوی پشتیوانان دەگرمەبەر).

پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نزاى دەكرد بۆ پشتیوانان و دەیفەرموو (اللهم أغفر للأنصار و لأبناء الأنصار وأبناء أبناء الأنصار[8] (خوایە لە پشتیوانان و مندالآنى پشتیوانان و مندالآنى منداڵەكانى پشتیوانانیش خۆش بە).

هەروەها پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە كاتى نەخۆشی سەرە مەرگیدا چوویە سەر مینبەر و بە هاوەڵانى فەرموو (أما بعد، فإن الناس يكثرون ويقل الأنصار ، حتى يكونوا في الناس بمنزلة الملح في الطعام ، فمن ولي منكم شيئا يضر فيه قوما وينفع فيه آخرين ، فليقبل من محسنهم ويتجاوز عن مسيئهم[9](پاشان، خەڵكى زیاد دەكەن و پشتیوانان كەم دەكەن تا ئەوەى لەناو خەڵكدا وەك خوێی ناو چێشتیان لێ دێت، دەى هەركامتان شتێكى گرتەدەست كە تیایدا زیانى هەبێ بۆ خەڵكێ و سوودى هەبێ بۆ هەندێكى تر با كارى چاكەكارى پشتیوانان قبووڵ بكات و چاوپۆشیش لەوەیان بكات كە خراپەیەك دەكات).



[1] - التوبة: 100.

[2] - الأنفال: 72.

[3] - التوبة: 117.

[4] - الحشر: 8-10.

[5] - صحيح ابن حبان، الرقم 7367، مسندأحمد بن حنبل، الرقم 18799، المعجم الكبير للطبراني، الرقم2236، المستدرك على الصحيحين، الرقم، و صححه الذهبى، كما صححه شعيب الارناؤوط.

[6] - صحيح البخاري، الرقم 17 و 3596، صحيح مسلم، الرقم 133،  السنن الكبرى للنسائي، الرقم 8056،  مسند أحمد بن حنبل، الرقم 12127 و 12073، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6508،

[7] - صحيح البخاري، الرقم 6837، صحيح مسلم، الرقم 1822،  السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 12101،  مسند أحمد بن حنبل، الرقم 12701 و 13310، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 6508،

[8] - صحيح مسلم، الرقم 4665، سنن الترمذي، الرقم 3921، صحيح ابن حبان، الرقم 7388، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18870.

[9] - صحيح البخاري، الرقم 3449، 3612، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 2432، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 11471.

 3584
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.