دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەقرەع (رضي الله عنه)

ئەقرەعى كوڕی شوفەى (رضي الله عنه):

ئەقرەعى كوڕی شوفەى لە رەملە نیشتەجێ بوو و لە سەردەمى خیلافەتى عومەرى كوڕی خەتتابدا كۆچی دوایی كرد. [1]

ئەقرەع دەڵێت جارێ نەخۆش ببووم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هات بۆ سەردانم، وتم هەرچی سەیر دەكەم ئەمجارە بەم نەخۆشیەم ئەمرم، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو (كلا لتبقين ولتهاجرن إلى أرض الشام وتموت وتدفن بالربوة من أرض فلسطين)، (نەخێر،بە دڵنیاییەوە دەمێنیت و كۆچ دەكەیت بۆ خاكى شام و لەوێ دەمریت و لە رەبوە لە خاكى فەلەستین ژێرخاك دەنرێیت)،[2] ئەوەبوو لەوێ مرد و لە رەملە ئەسپەردە كرا.

ئەقرەعى كوڕی عەبدوڵا (رضي الله عنه):

ئەقرەعى كوڕی عەبدوڵاى حیمیەرى كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناردى بۆ ذی موران و دەستەیەكى یەمەنیەكان.[3]

دواى وەفاتى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئوسامەى كوڕى زەید چەند نێردراوێكى نارد بۆ یەمەن بۆ زانینی هەواڵی لە ئیسلام هەڵگەڕاوەكان، یەكێك لەو نێردراوانەش ئەقرەعى كوڕى عەبدوڵا بوو.[4]



[1] -  أسد الغابة، ج1،  ص167.

[2] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 986.

[3] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص104، أسد الغابة، ج1، ص 167.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 104.

 2474
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.