دەربارە  |   من نحن  |   About Us
نوێترین
  ئەو هاوەڵانەی ناویان (حارثه) بووە

حارثهى كوڕی جابیر (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی جابیرى عەبدیە، لە بەنى عەبدولقەیسە، وەك وەفد هاتوەتە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم).[1]

حارثهى كوڕی جەبلە (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی جەبلەى كوڕی حارثهى كوڕی شەراحیلی كەلبیە، خۆیشی و باوكیشی لە هاوەڵانن،[2] لە پیتى جیم دا باسی باوكیمان كردووە.

 

حارثهى كوڕی خومەیر (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی خومەیر[3] یان كوڕی جومەیرى ئەشجەعیە،[4] یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[5]

حارثهى كوڕی زەید (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕى زەیدى كوڕی ئەبی زوهەیرە، لە پشتیوانانە لە خەزرەجیەكان، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى بەدر.[6]

 

حارثهى كوڕی سەهل (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی سەهلى كوڕی حارثهى كوڕی قەیسە، لە پشتیوانانە، یەكێكە لە بەشداربوانى غەزاى ئوحود و لەو غەزایەشدا شەهید بوو.[7]

حارثهى كوڕی سوراقە (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی سوراقەى كوڕی حارثى كوڕی عەدى كوڕی مالیكە، لە پشتیوانانە لە بەنى نەجار،[8] دایكى ناوى رەبیعى كچی نەضرە.[9]

حارثه پوورزاى ئەنەسی كوڕی مالیك بوو، چونكە دایكى پووری ئەنەس بوو.[10]

كاتێك پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) برایەتى خستە نێوان كۆچەران و پشتیوانانەوە، هەریەك لە سائیبى كوڕی عوثمان و حارثهى كوڕی سوراقەى كرد بە براى یەك.[11]

حارثهى كوڕی سوراقە یەكێك بوو لە بەشداربوانى غەزاى بەدر و لەو غەزایەشدا شەهید بوو،[12] كوژرانەكەشی بە تیرێكی وێڵ بوو.[13]

حارثه یەكەم كوژراوى ناو پشتیوانان بوو.[14]

دواى جەنگ رەبیعى دایكى حارثه هات بۆ لاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و وتى ئەی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) هەواڵی حارثهم پێ بدە، ئەگەر لە بەهەشتە خۆڕاگر دەبم، ئەگەرنا گریانێ بۆى دەگریم خۆمى بۆ ماندوو بكەم، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (يا أم حارثة إنها جنان في الجنة، و إن ابنك أصاب الفردوس الأعلى)،[15] (ئەى دایكى حارثه لە بەهەشتدا چەند پلەو بەهەشتێك هەن، كوڕەكەى تۆیش فیردەوسی ئەعلاى بەدەستهێنا).

حارثهى كوڕی شەراحیل (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی شەراحیلی كوڕی كەعبە،[16] كوڕێكی هەبوو بە ناوى زەید كە خۆشەویستى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) بوو، باپیری ئوسامەى كوڕی زەید بوو،[17] كوڕێكی تریشی هەبوو بە ناوى جەبەلە.[18]

حارثه ئافرەتێكی لە هۆزى (طيء) بەهاوسەر گرت، لەو ئافرەتە سێ منداڵی بوو كە بریتی بوون لە جەبەلەو ئەسما و زەید، پاش ماوەیەك ئەو ژنەى مرد، ئینجا ئەو مندالآنە لاى باپیرەیان مانەوە، حارثه ویستى بیانبات لەگەڵ خۆیدا، بەڵام باپیرەى هات و وتى با لاى ئێمە بن باشترە بۆیان، ئەویش هەریەك لە جەبەلەو ئەسمائی برد و زەیدى لەوێ جێهێشت، پاش ماوەیەك سوارەیەكى تیهامە هات و داى بەسەر ناوچەی هۆزەكەى دایكی زەیددا و زەیدیان بە كۆیلە گرت و بردیانە بازاڕی مەككەو لەوێ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەوی بینی و وەسفی كرد بۆ خەدیجەو خەدیجەش زەیدی كڕی و لەوێ لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) مایەوە و دواتر كۆچی كرد بۆ مەدینە، كاتێك حارثه هات بۆ مەدینەو زەیدی بینی زەید لەبەر رێزی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لەبەری هەڵنەسا، حارثهو دەستەكەى بانگى زەیدیان كرد بەڵام ئەو وەڵامى نەدایەوە، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى ئەى زەید ئەوانە كێن؟ وتى ئەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەوەیان باوكمەو ئەوەشیان ماممەو ئەوەشیان برامەو ئەوەش هۆزەكەمن، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى (دەى هەستەو سەلامیان لێ بكە) ئەوانیش سەلامیان لێكرد، ئینجا وتیان ئەی زەید لەگەڵ ئێمە وەرەوە، زەید وتى بەس لاى پێغەمبەرى خوام دەوێت و نایگۆڕمەوە بە كەس، ئەوانیش وتیان ئەی موحەممەد چەند بەرامبەر خوێن باییت پێ دەدەین لەبرى ئەم كۆیلەیە تا بیدەیتەوە پێمان، چەندەت دەوێت دەتدەینێ، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى داواتان لێ دەكەم شایەتى بدەن هیچ پەرستراوێ نیە جگە لە خوا و من كۆتاو سەرمۆری پێغەمبەرانى خوام ئینجا دەینێرم لەگەڵتان، بەڵام ئەوان بەوە رازى نەبوون، دواتر پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) رێی دا بیبەن، بەڵام زەید ئامادە نەبوو لەگەڵیان بڕوات، دواتر حارثه وتى من خۆم ئامادەم موسڵمان بم، ئەوەبوو شایەتومانى هێنا و ئەوانى تر ئامادە نەبوون موسڵمان بن.[19]

ئوسامەى كوڕی زەید لە باوكیەوە دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بانگهێشتى حارثهى كوڕی شەراحیلى كرد بۆ ئیسلام و ئەویش موسڵمان بوو.[20]

حارثهى كوڕی عەددى (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی عەددى كوڕی ئومەییەیە، دواتر لە شام نیشتەجێ بوو، وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو، فەرموودەیەكیشی گێڕاوەتەوەو دەڵێت من و براكەم لەو وەفدەدا بووین كە چووینە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) -نزاى بۆ كردم- و فەرمووى (اللهم بارك لحارثة في طعامه[21] (خوایە بەرەكەت بخەرە خۆراكى حارثهوە).

حارثهى كوڕی قەطهن (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی قەطهنى كوڕی زابیرى كەلبیە، وەك ئەندامێكی وەفدى كەلبیەكان هاتە خزمەت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)،[22] پێغەمبەرى خواش (صلى الله عليه وسلم) نامەى بۆ نووسی، هاوكات لەگەڵ خۆیدا براكەشی هێنابوو.[23]

 

حارثهى كوڕی قەعین (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی قەعینى طائیە، وەك وەفد هاتە خزمەت پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمان بوو.[24]

حارثهى كوڕی وەهب (رضي الله عنه)

ناوى حارثهى كوڕی وەهبی خوزاعیە، دایكی ناوى ئومموكلثومى كچی جەروەلى خوزاعیە، حارثه لە سەرى دایكیەوە براى عوبەیدوڵاى كوڕی عومەرە.[25]

حارثهى كوڕی وەهب دەڵێت لە پێغەمبەرى خوام (صلى الله عليه وسلم) بیست دەیفەرموو (تصدقوا، فإنه يأتي عليكم زمان يمشي الرجل بصدقته فلا يجد من يقبلها، يقول الرجل لو جئت بها بالأمس لقبلتها، فأما اليوم فلا حاجة لي بها[26] (خێر و صەدەقە بكەن، چونكە سەردەمێك دێت بەسەرتاندا كە پیاو صەدەقەى خۆی دەبات بۆ خەڵك كەچی كەسی دەست ناكەوێت لێی وەربگرێت، دەچێت بۆ لاى كەسێك و ئەو كەسەش دەڵێت ئەگەر دوێنێ بتهێنایە بە دڵنیاییەوە وەرمدەگرت، بەڵام ئەمڕۆ هیچ پێویستیەكم پێی نیە).

حارثهى كوڕی وەهب دەڵێت بیستم لە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەیفەرموو (ألا أخبركم بأهل الجنة؟ كل ضعيف متضعف، لو أقسم على الله لأبره، ألا أخبركم بأهل النار، كل عتل جواظ مستكبر[27] (ئایا هەواڵی ئەهلى بەهەشتتان پێ بدەم؟ هەموو لاوازێكی بەلاواز دانراو كە ئەگەر سوێندى خوا بدات خوا سوێندەكەى ناخات، ئایا هەواڵی ئەهلى دۆزەختان پێ بڵێم؟ هەموو نەفامێكی دژكار و پیسكەیەكى پارە كۆكەرەوەى خۆبەزلزان).



[1] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 613.

[2] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 613.

[3] - أسد الغابة، ج1، ص 519.

[4] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 614.

[5] - أسد الغابة، ج1، ص 519.

[6] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 614.

[7] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 615.

[8] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج1، ص 307.

[9] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 614.

[10] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 510.

[11] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج3، ص 401.

[12] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 614.

[13] - صحيح البخاري، الرقم 2674.

[14] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج2، ص 17.

[15] - صحيح البخاري، الرقم 2674، صحيح ابن حبان، الرقم 4737، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 7959، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 17241، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 12944، مسند الطيالسي، الرقم 2127، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 3404، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 3158.

[16] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، ط1، دار الوطن (الرياض-1998)، ج2، ص 746، أسد الغابة، ج1، ص  522.

[17] - الإستيعاب في معرفة الأصحاب، ج2، ص 542.

[18] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 456.

[19] - المستدرك على الصحيحين، الرقم 4899.

[20] - أسد الغابة، ج1، ص  522.

[21] - معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، ط1، دار الوطن (الرياض-1998)، ج2، ص 746.

[22] - الطبقات الكبرى لابن سعد، ج1، ص 334.

[23] - أسد الغابة، ج1، ص 523.

[24] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 617.

[25] - الإصابة في تمييز الصحابة، ج1، ص 619.

[26] - صحيح البخاري، الرقم 1356، صحيح مسلم، الرقم 1741، صحيح ابن حبان، الرقم 6787، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 2307، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18349، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 3183.

[27] - صحيح البخاري، الرقم 4636، صحيح مسلم، الرقم 5199، صحيح ابن حبان، الرقم 5757، سنن الترمذي، الرقم 2593، سنن ابن ماجة، الرقم 4113، السنن الكبرى للنسائي، الرقم 11165، السنن الكبرى للبيهقي، الرقم 19348، مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18351، مسند الطيالسي، الرقم 1320، مسند أبي يعلى الموصلي، الرقم 1445، المعجم الكبير للطبراني، الرقم 3179، معرفة الصحابة لأبي نعيم الأصبهاني، الرقم 1856.

 3907
فەرمودەی رۆژ
© Copyright 2024 All Rights Reserved.
© Copyright 2024 All Rights Reserved.